لیۆ ئه‌مڕۆ ته‌مه‌نی بوو به 25 ساڵ
ئه‌مڕۆ 24 – 6 – 2012 لیۆنێل ئه‌ندریاس میسی ئه‌رجه‌نتینی ئه‌ستێره‌ی یه‌كه‌می جیهانی تۆپی پێ ته‌مه‌نی بووه 25 ساڵ.
ئه‌و یاریزانه‌ی كه جیهانی تۆپی پێ و ته‌نانه‌ت جیهانی سیاسییه‌كانیشی به خۆیه‌وه سه‌رسام كردووه پاش ئه‌نجامدانی ئه‌و یارییه دۆستانه‌یه‌ی كه خۆی و تیمی هاوڕێكانی به‌رامبه‌ر به ئه‌ستێره‌كانی جیهان له بۆگۆتای پایته‌ختی وڵاتی كۆڵۆمبیا ئه‌نجامیاندا خۆشحاڵی ده‌ربڕی به سه‌ركه‌وتنی ئه‌و یارییه و ئه‌و ئاماده‌ییه گه‌وره‌یه‌ی جه‌ماوه‌ری هانده‌ری تۆپی پێی وڵاته‌كه‌ی ڕادۆمێل فالكاو.
لیۆ له باره‌ی ئه‌و یارییه‌وه ڕایگه‌یاند: "خۆشحاڵ بووم كه ئامانجی گه‌وره‌ی خۆمان پێكا له‌و یارییه‌دا كه به ده‌ستهێنانی بڕه پاره‌یه‌كی گه‌وره بوو بۆ ڕێكخراوێكی خێرخوازی وڵاتی كۆڵۆمبیا و به خۆشحاڵییه‌وه پێشكه‌شمان كردن كه ئه‌و یارییه هاوكات بوو له‌گه‌ڵ ساڵیادی 25 ی له دایك بوونم بۆیه من له هه‌موو كات دڵخۆشترم كه توانیمان ئه‌و یارییه ئه‌نجام بده‌ین و ژماره‌یه‌كی زۆر گۆڵیشمان به دیاری پێشكه‌ش كرد به جه‌ماوه‌ری ئاماده بوو".
جێی ئاماژه بۆ كردنه یارییه‌كه به ئه‌نجامی 6 – 6 به كۆتا هات كه تیایدا لیۆنێل میسی جه‌ماوه‌ری هانده‌ری نێو یاریگاكه‌ی به ته‌واوه‌تی خرۆشاند كاتێك توانی 2 گۆڵ دروست بكات و هه‌ر خۆشی 2 گۆڵی تری تۆمار كرد كه به‌و جۆره‌ش هانده‌ران به ته‌واوه‌تی خۆشحاڵ و شادمان بوون به ئاماده‌بوونیان له یارییه‌كه و له نێو یاریگاكه‌دا هه‌ر بۆیه له كۆتاییدا میسی وتی: "ئاماده‌بوونی ئه‌و جه‌ماوه‌ره زۆره‌ی كۆڵۆمبیا منیان شادمان كرد و هه‌ستی ئه‌وه‌یان لا دروست كردم كه ئه‌وانیش دیاری ساڵیادی له دایك بوونمیان پێشكه‌ش كردووم".
...................................................................
Post a Comment