درۆگبا دەبێتە مەدریدی
|
![]() ڕۆژنامەی دەیلی مەيلی بەرتانی لەهەواڵێکیدا ئاماژەی بەوە کردووە کە دیدیە درۆگبا یاریزانی یانەی چێڵسی ئینگلیزی لەگەڵ یانەی شاهانەی مەدریدی گەیشتۆتە ڕێکەوتن و یاریزانە کۆتیڤاریەکە بۆماوەی دوو وەرز لە سانتیاگۆ بێرنابیۆ یاری دەکات. ڕۆژنامەکە زیاتری بڵاوکردۆتەوە و نوسیویەتی بەڕێوبەری کارەکانی درۆگبا لەگەل بەرپرسانی ڕیاڵ گەیشتونەتە ڕێکەوتنی کۆتای و مۆرینۆی ڕاهێنەریش ئارەزووی گرێبەستی لەگەڵ ئەم یاریزانە هەبووە. شایەنی باسە لەچەند ڕۆژی داهاتوودا بۆندی درۆگبا لەگەڵ چێڵسی کۆتای پێدێت و دەتوانێت بە بۆندێکی ئازاد و بە بێ هیچ بڕە پارەیەک پەیوەندی بە هەریانەیەکەوە بکات کەخۆی بیەوێت. |
سه ره تادرۆگبا دەبێتە مەدریدی
Post a Comment