پرسیاریش له هه‌ڵبژارده‌ی كوردستان دورخراییه‌وه
|
![]() گۆڕانكارییه‌كانی هێنان و لایردنی یاریزانانی هه‌ڵبژارده‌ی كوردستان به‌رده‌وامه‌و به شێوه‌یه‌كی ڕه‌سمیش پرسیار عه‌بدولره‌زا له پێكهاته‌ی هه‌ڵبژارده‌كه دورخراییه‌و ئه‌و یاریزانه‌ش ده‌ڵێت من چه‌ند ڕۆژێكه هه‌ڵوێستی خۆم ڕاگه‌یاندووه كه ناچمه‌وه بۆ ئه‌و هه‌ڵبژارده‌یه . له لێدوانێكی تایبه‌ت به خه‌ندان سپۆرت پرسیار عه‌بدولره‌زا یاریزانی هه‌ڵبژارده‌ی كوردستان و تیپی تۆپی پێی یانه‌ی پێشمه‌رگه‌ی هه‌ولێر ئاشكرایكرد " دوێنێ ئیواره دووای ئه‌نجامدانی دوو مه‌شقی ڕاهێنانه‌وه له لایه‌ن عه‌بدوڵا مه‌حمودی ڕاهێنه‌ری هه‌ڵبژارده‌كه‌وه ئاگادار كراوه‌ته‌وه كه ئازاده له‌وه‌ی هه‌ڵبژارده‌كه به‌جێبێڵێت ". پرسیار كه پێشتریش له پاڵه‌وانێتیه‌كدا یاریزانی هه‌ڵبژارده‌كه ده‌لێت , بۆ ئه‌م پێكهاته‌یه‌ی ئه‌مساڵ من قسه‌ی خۆم هه‌بووه‌و له پاڵه‌وانێتیه‌كه‌ی فه‌له‌ستین چه‌ندین ناهه‌قیم بینی بوون بۆیه من ئه‌وه‌م به هه‌ر له‌وێش ئه‌وه‌م پێ ڕاگه‌یاندن كه من نایمه‌وه بۆ ئه‌و هه‌ڵبژارده‌یه . ئه‌مه دووه‌م یاریزانه له پێكهاته‌كه دورده‌خرێته‌وه دوای ئه‌وه‌ی ڕۆژی دوو شه‌مه‌ش بریاری دورخستنه‌وه‌ی دیار ڕه‌حمان درا . هه‌ڵبژارده‌ى كوردستان له ئێستادا سه‌رقاڵی مه‌شق و ڕاهێنانن بۆ به‌شداریكردن له پێنجه‌م پاڵه‌وانێتی هه‌رێمه‌كان ( ڤیڤا) كه بڕیاره هه‌فته‌ی داهاتوو له شاری هه‌ولێر به به‌شداری ( نۆ) هه‌رێم ده‌ستپێبكات . |
سه ره تاپرسیاریش له هه‌ڵبژارده‌ی كوردستان دورخراییه‌وه
Post a Comment