ھەڵبژاردەی کوردستان رووبەرووی نەفتی ناوەراست دەبێتەوە
|
![]() لەدرێژەی ئامادەکارییەکانی ھەلبژاردەی تۆپی پێی کوردستان بۆ پاڵەوانیەتی فیفا کە لەکوردستان ئەنجام دەدرێت بەیانی ھەڵبژاردەی کوردستان رووبەرووی یانەی نەفتی ناوەراستی شاری نەجەف دەبێتەوە . لەیاریگای دووەمی فەرەنسۆ ھەریری کاتژمێر پێنجی ئێوارە , ھەروەھا کابتن عبداللە محمود رایگەیاند کە دەمانەوێت ٢٣ یاریزان دەست نیشان بکەین بۆ پاڵەوانیەتیەکە وە حەوت یاریزانیشمان بانگێشت کردووە کە لەخولی عێراقی یاری دەکەن کە ئەوانیش دوویاریزانی یانەی ھەولێرن ( دیدار حامد و ھەلگورد مەلا محمد ) دوو یاریزانی یانەی دھۆک ( خالد مشیر و ئاماد ئیسماعیل ) سێ یاریزانی یانەی زاخۆ ( نێچرفان شکری و ھەردی سیامند و سالح جابر ). ئاماژەشی بەوەدا قسەيان لەگەڵ یەکێتی تۆپی پێی کوردستان کردووە بۆ گەرانەوەی یاریزان ( دیار رحمان )ماوە بڵین کە چواری مانگی داھاتوو ھەڵبژاردەی کوردستان لەیەکەم یاری رووبەرووی بیابانی رۆژئاوا ببیتەوە لە پاڵەوانیەتی جامی جیھانی ھەرێمەکان . |
سه ره تاھەڵبژاردەی کوردستان رووبەرووی نەفتی ناوەراست دەبێتەوە
Post a Comment