یاریگایەکی نێودەوڵەتی ٤٠ ھەزار کەسی لە ھەولێر دروست دەکرێت
|
![]() نەوزاد ھادی پارێزگاری ھەولێر لەبارەی بواری وەرزش وکەرتی خوێندن و پەروەردە راگەیاندوه یاریگایەکی نێودەوڵەتی دروست دەکرێت کە ٤٠ ھەزار کەس لە خۆی دەگرێت. سەبارەت بە کەرتی پەروەردەو گرفتی قەڵەباڵغی قوتابخانەکانیش نەوزاد ھادی پارێزگاری ھەولێر وتی: لەم چەند ساڵەی دواییدا قوتابخانە لەھەولێر دروستکرا. وتيشى لەگەڵ ئەمەش دا کەموکوڕی لەمبوارەدا ھەر ماوە، ھەر بۆیە بە ھاوکاری وەزارەتی پەروەردە دانیشتوان و زیادبوونی ژمارەی قوتابخانیەکان ئەو ھەڵمەتە زیاتر فراوان بکەین. لەلایەکی ترەوە سەبارەت بەبواری وەرزشیش بڕیارە یاریگایەکی نێو دەوڵەتی کە ٤٠ ھەزار کورسی لەخۆ دەگرێت و شوێنی بۆدیاریکراوە و لەچوارچێوەی بەرنامە و پلانی حکومەتی عێراقی جێبەجێ دەکرێت، ھەروەھا بڕیارە شارێکی یاریگا بەشێوەی وەبەرھێنان لەشاری ھەولێر دروست بکرێت . |
سه ره تایاریگایەکی نێودەوڵەتی ٤٠ ھەزار کەسی لە ھەولێر دروست دەکرێت
Post a Comment