ده‌رباره‌ی ئه‌و هه‌والاَنه‌ی كه به‌م دواییانه له‌ماڵپه‌ڕو ده‌زگا ڕاگه‌یاندنه‌كاندا بلاَوكرایه‌وه، كه یاریگه‌ی ڕاپه‌ڕینی تایبه‌ت به‌یانه‌ی وه‌رزشی پێشمه‌رگه ده‌درێت به‌پارێزگای سلێمانی‌و له‌بری ئه‌وه‌ش، یاریگه‌یه‌كی دیكه بۆ یانه‌ی پێشمه‌رگه دروست ده‌كرێت، (مه‌حمود ئه‌حمه‌د موراد) جێگری سه‌رۆكی یانه‌ی وه‌رزشی پێشمه‌رگه‌ی سلێمانی وتی:"یاریگه‌ی دووه‌می یانه‌كه‌مان كه ده‌كه‌وێته ناوچه‌ی ڕاپه‌ڕین، ده‌كرێته یاریگه‌یه‌كی تایبه‌ت به‌یاریی گۆڕه‌پان‌و مه‌یدان، یاریگه‌كه‌ش تایبه‌ته به‌یانه‌ی وه‌رزشی پێشمه‌رگه‌ی سلێمانی".
له‌باره‌ی ئه‌وه‌ی له‌ڕاگه‌یاندنه‌كاندا بلاَوبووه‌وه، كه یاریگه‌ی جێگره‌وه بۆ یانه‌ی پێشمه‌رگه له‌ناوچه‌ی فه‌رمانده‌یی دروستده‌كرێت، جێگری سه‌رۆكی یانه‌ی پێشمه‌رگه وتی:"یاریگه‌یه‌كی دیكه‌مان له‌ته‌نیشت یاریگه‌ی یه‌كه‌ممان له‌ناوچه‌ی فه‌رمانده‌یی بۆ دروست ده‌كرێت، كه چیمه‌نی ده‌ستكرده، ئه‌و یاریگه‌یه‌ش تایبه‌ته به‌یانه‌ی پێشمه‌رگه، یاریگه‌ی ڕاپه‌ڕینیش كه ده‌كرێته یاریگه‌ی گۆڕه‌پان‌و مه‌یدان، هه‌ر تایبه‌ت ده‌بێت به‌یانه‌ی وه‌رزشی پێشمه‌رگه، به‌لاَم یانه‌ی پێشمه‌رگه به‌بێ جیاوازی‌و بۆ خزمه‌تی وه‌رزشكاران له‌شاری سلێمانی، هاوكاری هه‌موو یانه‌كان‌و یه‌كێتی گۆڕه‌پان‌و مه‌یدانی كوردستانیش ده‌كات، به‌پێدانی یاریگه‌كه كه بتوانن چالاكییه‌كانی خۆیانی تێدا ئه‌نجام بده‌ن.
-----------------------------------------------------------------
Post a Comment