نوری شاهین:ساڵی داهاتوو ساڵی من دەبێت
نوری شاهین ـی یاریزانی هێڵی ناوەڕاستی یانەی ڕیاڵ مەدرید بەڵێن بە هاندەرانی ئەو یانەیە دەدات ساڵی داهاتوو بە ئاستێکی باشترەوە ببینرێت.
شاهین ئەم وەرزە شتێکی ئەوتۆی پێشکەشنەکرد و جێگای متمانەی خۆزێ مۆرینهۆ نەبوو، بەڵام لە لێدوانێکدا بۆ سکای ئیتاڵیا وتی: بەداخەوە، بەهۆی چەندین پێکان پێکان ئەمساڵ وەرزێکی زۆر باش نەبوو بۆمن. سەرکەوتنیش لە ڕیاڵ مەدرید ئاسان نیە بە تایبەت لە یەکەم ساڵدا بەڵام دڵنیام ساڵی داهاتوو ساڵی من دەبێت.
Post a Comment