ماگات : رائول باشترین یاریزانی بیانی ئەلمانیایە..

Tuesday, May 1, 20120 التعليقات


راهێنەری یانەی ڤۆلفسبۆرگی ئەلمانیا ( فیلیكس ماگات) لە چاوپێكەوتنێكی رۆژنامەوانیدا رایگەیاند كە هێرشبەری بە توانای پێشووی یانەی ریال مەدریدی ئیسپانیا و ئێستای یانەی شالكەی ئەلمانیا ( رائول گۆنزالێس) باشترین یاریزانی بیانی خولی بۆندسلیگای ئیلمانیایە و پێ‌ وایە كە لە هەردوو یاریزانی یانەی بایرن میونیخ ( ئاریێن رۆبن و فرانك ریبێری) باشترە ..لەو كاتەكەی كە ماگات راهێنەری یانەی شالكە بوو ئەو یاریزانەی لە یانەی ریال مەدریدی ئیسپانیا گواستەوە ریزی یانەكەی و توانی سوود لە تواناكانی ئەو یاریزانە وەربگرێت..لەلایەكی ترەوە رائول رایگەیاندووە كە لە كۆتایی ئەم وەرزەدا ریزی یانەكەی جێدێلێت و دەیەوێت پەیوەندی بە یانەیەكی ترەوە بكات كە تا ئێستا دیار نیە ئەوە چ یانەیەكە



Share this article :

Post a Comment

 
Support : | GOVAND KOYE |
ساڵی © 2011. ماڵپه‌ری کوردستان سپۆرت
مـاڵـپـه‌ری کوردسـتان سـپۆرت تـایبه‌ته‌ به‌ بـڵاو کـردنـه‌وه‌ی نوێـتـریـن
هه‌واڵی وه‌ر زشی و گواستنه‌وه‌ی په‌خشی راسته‌وه‌خۆی یاریه‌کان