مۆرینهۆ : پێویست ناکات من هیچ شتێک بڵێم لەسەر دەستلەکارکێشانەوەی گواردیۆلا و هیوای خۆشبەختی بۆ ئەخوازم

Tuesday, May 1, 20120 التعليقات


کاتێک ڕۆژنامەنووسێک داوای بۆچوونی مۆرینهۆی کرد سەبارەت بە دەست لەکارکێشانەوەی گواردیۆلا لە ئەرکەکەی ، مۆرینهۆی ڕاهێنەری یانەی ڕیاڵ مەدرید  ڕەتیکردەوە شتێکی ئەوتۆ بڵێت و تەنیا ئاماژەی بەوەدا  ڕێزی بڕیارەکەی دەگرێت .
مۆرینهۆ وتی
پێویست ناکات من هیچ بڵێم ، ئەوە بڕیاری خۆی بووە . خۆی دەبێت قسەی لەسەربکات .  بۆیە کەس بەداخ نیە و کەس گازندەی لێناکرێت چونکە خۆی بەوە دڵخۆشە  ، ئەمە جیایە لەگەڵ ڕاهێنەرێک کە لەلایەن یانەکەیەوە دووردەخرێتەوە . هیوادارم گواردیۆلا  کاتێکی خۆش بەسەرببات و باوەشێکی گەرمی بۆ دەنێرم .


Share this article :

Post a Comment

 
Support : | GOVAND KOYE |
ساڵی © 2011. ماڵپه‌ری کوردستان سپۆرت
مـاڵـپـه‌ری کوردسـتان سـپۆرت تـایبه‌ته‌ به‌ بـڵاو کـردنـه‌وه‌ی نوێـتـریـن
هه‌واڵی وه‌ر زشی و گواستنه‌وه‌ی په‌خشی راسته‌وه‌خۆی یاریه‌کان