هیگواین: زۆر بەختەوەرم لەگەڵ دوو باشترین یاریزانی جیهان یاریدەکەم
|
![]() گۆنزالۆ هیگواین یاریزانی یانەی شاهانە کە ئێستا لەگەڵ هەڵبژاردەکەی خەریکی مەشقکردنە هیگواین لە پرسیاری ڕۆژنامەنوسان ڕزگاری نەبوو و ڕوبەڕوی چەند پرسیارێک کرایەوە و ئەویش وەڵامی پێویستا دانەوە. لەوەڵامی پرسیارێکدا سەبارەت بە مانەوەی لە مەدرید هیگواین بە ڕۆژنامەنوسانی ڕاگەیاند من لەمەدرید دەمێنمەوە چوونکە مۆرینۆ و دەستەی کارگێڕی ڕیال و سەرۆکی یانەکە و لە هەمووشیانگرنگتر هاندەران داوای مانەوەی من دەکەن. لەوەڵامی پرسیارێکیشدا کە تایبەتبوو بە هەردوو جەمسەری تۆپی پێ کریستیانۆ ڕۆناڵدۆ و میسی کە هەست بە خۆشحاڵی دەکات لەگەل هەردوکیان یاری دەکات؟ هیگواین لەوەڵامدا وتی من کەسێکی بەختەوەرم کە لە پاڵ هەردوو یاریزان یاریدەکەم هەردووکیشیان لە هێڵی هێرشبردن یاریدەکەن بە دڵنیایەوە ئەوان باشترینی جیهانن بەبێ ڕکابەر خۆشحاڵیشم لەگەڵ ڕۆناڵدۆ نازناوی لالیگام بەدەست هێنا. |
سه ره تاهیگواین: زۆر بەختەوەرم لەگەڵ دوو باشترین یاریزانی جیهان یاریدەکەم
Post a Comment