به‌ره‌و پێنجه‌مین مۆندیالی هه‌رێمه‌كان (1)
چۆنێتی دروستبوونی ئێن ئێف بۆرد |
![]() ئێن ئێف بۆرد (N.F.Board) كورتكراوه‌ی ناوی ئه‌نجومه‌نی نوێی فیدراسیۆنی تۆپی پێ-یه كه به‌فه‌ڕه‌نسی (Nouvelle Federation-Board) ده‌كات، ئامانجی ئه‌نجومه‌نه‌كه كۆكردنه‌وه و سه‌رپه‌رشتیكردنی یه‌كێتییه‌كانی تۆپی پێی كه‌مه نه‌ته‌وه‌كانه ئه‌وانه‌ی خاوه‌نی ئاڵای خۆیانن و له‌هه‌رێم و دوورگه و میرنشینه‌كاندا ده‌ژین و ئه‌ندامی یه‌كێتی تۆپی پێی جیهانی (فیفا-FIFA) نین. ئه‌م رێكخراوه رۆژی 12ی دیسه‌مبه‌ری ساڵی 2003 له‌شاری بروكسلی پایته‌ختی به‌لجیكا دامه‌زراوه، جان لوك كیت-ی فه‌ڕه‌نسی خاوه‌نی بیرۆكه‌ی دروستبوونی رێكخراوه‌كه‌یه و یه‌كه‌م ده‌سته‌ی رێكخراوه‌كه‌ش له كریستیان میكیلیس/ مۆناكۆی فه‌ڕه‌نسا-سه‌رۆك و جان لوك كیت/ فه‌ڕه‌نسا-جێگری سه‌رۆك و لوك میسون/ به‌لجیكا-سكرتێر و تێری ماركادا/ فه‌ڕه‌نسا-ئه‌مینداریی دارایی و چه‌ند ئه‌ندامێكی تر پێكهاتبوو، به‌ڵام ئه‌م چوار كه‌سه ده‌سته‌ی دامه‌زرێنه‌ری رێكخراوه‌كه‌ن، یه‌كه‌م كۆبوونه‌وه‌ی ده‌سته‌ی به‌ڕێوه‌بردنی رێكخراوه‌كه‌ش ساڵی 2005 له له‌شاری له‌نده‌نی ئینگلته‌را بووه و باره‌گای سه‌ره‌كی رێكخراوه‌كه‌ش له‌شاری لییاچ-ی به‌لجیكایه و وێب سایتی رێكخراوه‌كه‌ش له‌سه‌ر تۆڕی ئینته‌رنێت (www.nf-board.com)ه. ده‌سته‌ی ئێستای ئه‌م فیدراسیۆنه له 15 ئه‌ندامی كۆمیته‌ی ته‌نفیزی پێكدێت، سه‌رۆكی فیدراسیۆنه‌كه كریستیان میكیلیس-مۆناكۆی فه‌ڕه‌نسا و جێگری سه‌رۆك كریستۆف كرۆز-فنله‌ندا و سكرتێر جان لۆك كیت-فه‌ڕه‌نسا و ئه‌مینداریی گشتی لۆك میسۆن-به‌لجیكا و ئه‌مینداریی دارایی جان پییار ئایرمۆل-فه‌ڕه‌نسا له‌گه‌ڵ 9 ئه‌ندامی كۆمیته‌ی ته‌نفیزی كه 3 ئه‌ندامیان به‌ئه‌ندامی تاك داده‌نرێن و نوێنه‌ری هیچ یه‌كێتییه‌كی ناوخۆیی ئه‌ندامی رێكخراوه‌كه نین و یه‌كێكیان د.سه‌رهه‌نگ عه‌بدولخالق-ه و 5 ئه‌ندامیشیان نوێنه‌رانی كیشوه‌ره‌كانن و یه‌كێكیان سه‌فین كانه‌بی سه‌رۆكی یه‌كێتی تۆپی پێی كوردستان-ه كه لێپرسراوی هه‌موو ئاسیایه. تائێستا یه‌كێتییه‌كانی تۆپی پێی 34 هه‌رێم و دوورگه و میرنشین تیایدا ئه‌ندامی كارا و به‌شدار و كاتین كه‌یه‌كێكیان یه‌كێتی تۆپی پێی هه‌رێمی كوردستانی عیراقه و له‌ڕۆژی 29/6/2008 وه‌ك ئه‌ندام وه‌رگیراوه و ئێستاش ئه‌ندامی چالاك و كارای (ئێن ئێف بۆرد)ه. ئه‌م فیدراسیۆنه له‌ساڵی 2006-ه‌وه پاڵه‌وانێتی جامی جیهانی ڤیڤا (VIVA World Cup) بۆ هه‌ڵبژارده‌ی هه‌رێم و دوورگه و میرنشین-ه‌كان رێكده‌خات، به‌مشێوه‌یه: -ساڵی 2006 یه‌كه‌م پاڵه‌وانێتی له‌ئۆكسیتانیا رێكخراوه و هه‌ڵبژارده‌ی سامیلاند یه‌كه‌م و هه‌ڵبژارده‌ی ئیماره‌تی مۆناكۆ دووه‌م بووه. -دووه‌م پاڵه‌وانێتی ساڵی 2008 له‌سامیلاند رێكخراوه و هه‌ڵبژارده‌ی پادانیا یه‌كه‌م و هه‌ڵبژارده‌ی ئه‌رمه‌نی و سریانی دووه‌م بووه. -هه‌مان ساڵ یه‌كه‌م مۆندیالی هه‌رێمه‌كان بۆ كچان كراوه و سامیلاند یه‌كه‌م و كوردستان دووه‌م بووه. -سێیه‌م پاڵه‌وانێتی ساڵی 2009 له‌پادانیا رێكخراوه و هه‌ڵبژارده‌ی پادانیا یه‌كه‌م و هه‌ڵبژارده‌ی كوردستان دووه‌م بووه. -چواره‌م پاڵه‌وانێتی ساڵی 2010 له‌گۆزۆ رێكخراوه و هه‌ڵبژارده‌ی پادانیا یه‌كه‌م و هه‌ڵبژارده‌ی كوردستان دووه‌م بووه. -هه‌مان ساڵ دووه‌م مۆندیالی هه‌رێمه‌كان بۆ كچان كراوه و پادانیا یه‌كه‌م و گۆزۆ دووه‌م بووه. -پێنجه‌م پاڵه‌وانێتی ساڵی 2012 له‌كوردستان رێكده‌خرێت. -ساڵی 2013 سێیه‌م مۆندیالی هه‌رێمه‌كان بۆ كچان له‌سامیلاند رێكده‌خرێت. |
سه ره تابه‌ره‌و پێنجه‌مین مۆندیالی هه‌رێمه‌كان (1) چۆنێتی دروستبوونی ئێن ئێف بۆرد
Post a Comment