سێر بۆبی چارڵتۆن |
![]() ناو: ڕۆبه‌رت چارڵتۆن سێر بۆبی له: 1937/2/11 له ئسیغنتۆن له ئینگلته‌را له دایك بووه بۆبی له خێزانێكی ته‌واو وه‌رزشیدا چاوی به دنیا هه‌ڵهێناوه و باپیری و چوار له مامه‌كانی یاریزان بوون و یه‌كێك له مامه‌كانی ته‌واو ناسراو بووه له ئینگلته‌رادا و ئه‌ستێره‌یه‌كی ناوازه‌ی یانه‌ی نیوكاسڵ و هه‌ڵبژارده‌ی ئینگلته‌را بووه، به‌ڵام ئه‌وه‌ی كه جێگه‌ی سه‌رسوڕمان و تێڕامانه بۆبی بچكۆله له لایه‌ن سیسی دایكییه‌وه فێری یاری تۆپی پێ كراوه. له 1954/2/10 بۆ یه‌كه‌مینجار بۆبی وه‌ك یاریزانێكی تۆپی پێ به ده‌ركه‌وتووه و پاش 2 ساڵ له‌و واده‌یه یه‌كه‌م بۆندی پیشه‌گه‌ری خۆی له‌گه‌ڵ یانه‌ی مانچسته‌ر یونایتد ئیمزا كرد و له 1956/10/6 بۆ یه‌كه‌مینجار له‌گه‌ڵ یانه‌ی مانچسته‌ر یونایتد به ده‌ركه‌وت. له ماوه‌ی نێوان ساڵانی 1955 تا 1973 یاری بۆ یانه‌ی مانچسته‌ر یونایتد كردووه و دوا یاریشی له‌گه‌ڵ ئه‌و یانه‌یه له 1973/4/28 و له ساڵی 1973 بۆ 1974 یاری بۆ یانه‌ی پریستۆن نۆرس ئیند كردووه و به ته‌واوه‌تی وازی له یاری كردن هێناوه. چارڵتۆن له 106 یاریدا به درێسی ئینگلته‌راوه یاری كردووه و 49 گۆڵی تۆمار كردووه له كاتێكدا له‌گه‌ڵ یانه‌ی شه‌یتانه سووره‌كان له 751 یاریدا توانیویه‌تی 249 گۆڵ تۆمار بكات كه ئه‌و ژماره‌یه تا ئێستاش پێوانه‌ییه و نه‌شكاوه. له ساڵی 1966 له‌گه‌ڵ هه‌ڵبژارده‌ی سێ شێره‌كه‌ی ئینگلته‌رادا نازناوی پاڵه‌وانی جیهانی به ده‌ستهێناوه له سه‌ر حسابی هه‌ڵبژارده‌ی ئه‌ڵمانیای خۆرئاوا. له‌گه‌ڵ یانه‌ی مانچسته‌ر یونایتدیش له ساڵی 1963 جامی یانه‌كانی ئینگلته‌رای به ده‌ستهێناوه له ساڵی 1968 نازناوی خولی یانه پاڵه‌وانه‌كانی به ده‌ستهێناوه و له ساڵانی 1957 و 1965 و 1967 یش نازناوی خولی پله یه‌كی ئینگلته‌رای به ده‌ستهێناوه. وه‌ك خۆشی له ساڵی 1967 دا خه‌ڵاتی باشترین یاریزانی خولی ئینگلیزی وه‌رگرتووه و له 1974 شدا خه‌ڵاتی باشترین یاریزانی یه‌كێتی تۆپی پێی ئینگلته‌رای وه‌رگرتووه. سیسی دایكی كه هه‌ر خۆی كوڕه‌كه‌ی دروست كرد ده‌گێڕێته‌وه و ده‌ڵێت: "من كه منداڵ بووم وه‌ك كچه‌كانی هاوته‌مه‌نم بووكه شووشه‌م نه‌بوو یاری پێ بكه‌م، چونكه سه‌رقاڵی خۆ خه‌ریك كردن بووم به تۆپی پێوه هه‌ر بۆیه دواتر جاك و بۆبیش هه‌ر خۆم فێری هونه‌ره به‌رزه‌كانی تۆپی پێم كردن كاتێكیش بۆبی له یارییه‌كی قوتابخانه‌كانی ئینگلته‌را به‌رامبه‌ر به وێڵزدا به ده‌ركه‌وت ئیتر بۆ ڕۆژی دوایی كه له خه‌و هه‌ستام به‌یانییه‌كه‌ی چوومه مه‌ته‌به‌خه‌كه‌م ته‌ماشام كرد له په‌نجه‌ره‌كه‌وه كه‌سێك بۆندێكی پێیه و داوا له بۆبی ده‌كات بۆی ئیمزا بكات چوومه ژووی میوانه‌كه‌مان ته‌ماشام كرد كه‌سێكی تر دانیشت بوو به جانتایه‌كه‌وه بۆندێكی له سه‌ر جانتاكه‌ی دانابوو له جافێكه‌وه چاوه‌ڕوانی ئه‌وه بوو ئیمزای بۆ بكه‌ین، ئیتر پاش ئه‌و یارییه هه‌موان بۆبییان ده‌وێت، به‌ڵام دواجار خۆی بڕیاریدا درێسی مانچسته‌ر بپۆشێت ئه‌گه‌ر چی خۆشه‌ویستی گه‌وره‌ی ئه‌و نیوكاسڵیش بوو ئیتر له‌وێوه عیشقی ئه‌و و شه‌یتانه‌كان ده‌ستی پێكرد له ته‌مه‌نی 13 ساڵیدا بۆندی له‌گه‌ڵ مان یونایتد ئیمزا كرد". پاش ئیمزا كردنی بۆند له‌گه‌ڵ مانچسته‌ر ئیتر له هه‌موو پله‌كانی ئه‌و یانه‌یه‌دا یاری كرد و تا له ساڵی 1945 دا سه‌ر خرا بۆ ڕیزی یانه زه‌به‌لاحه‌كه‌ی مانچسته‌ر كه سه‌ركه‌وتنی ئه‌و هاوكات بوو له‌گه‌ڵ گه‌یشتنی ڕاهێنه‌ری مێژوویی یانه‌كه "مات باسبی" بۆ به‌ڕێوه بردنی یانه‌كه ئیتر بۆبی و بێلی فۆلكسی كاپتنی ئه‌و كاتی یانه‌كه به پلانه نوێیه‌كانی باسبی بوونه دوانه‌یه‌كی تۆقێنه‌ری و ئیتر ناوی یاریزانانی مانچسته‌ر بوونه پێشه‌نگ له ئینگلته‌رادا و پاش دوا نازناو له ساڵی 1909 دا ئه‌و یانه‌یه به ڕێبه‌رایه‌تی باسبی گه‌ڕایه‌وه بۆ نووسینه‌وه‌ی مێژوو و چووه‌وه ڕیزی گه‌وره‌كانی ئینگلته‌را. باسبی دوو خاڵی گۆڕی له مانچسته‌ردا كه به ته‌واوه‌تی ئه‌و یانه‌یه‌ی گۆڕی كه یه‌كه‌میان ئه‌وه بوو توانای لاوه‌كانی په‌ره پێدا تا داهاتووی یانه‌كه پڕشنگدار بێت و دووه‌میشیان ئه‌وه بوو كه به‌رده‌وام پلانی یاریكردنی ده‌گۆڕی تا به‌رامبه‌ره‌كانی تووشی سه‌رلێشێوان بكات هه‌ر ئه‌وه‌ش بوو وایكرد كه ساڵی 1951 دا نازناوی خولی پله یه‌ك به ده‌ست بهێنێت. ڕووداوه‌كه‌ی میونخ له ساڵی 1958 دا یانه‌ی مانچسته‌ر سه‌ركه‌وت بۆ نێوه‌ی كۆتایی پاڵه‌وانێتی خولی یانه پاڵه‌وانه‌كانی ئه‌وروپا و له یاری چووندا ڕووبه‌ڕووی ڕید ستارزی پوغسلاڤی بوونه‌وه و یارییه‌كه‌ش به ئه‌نجامی 3 – 3 به كۆتا هات و له كاتی گه‌ڕانه‌وه‌یاندا فرۆكه‌كه‌ی مانچسته‌ر له فرۆكه‌خانه‌ی میونخی باشووری ئه‌ڵمانیا نیشته‌وه به مه‌به‌ستی وه‌رگرتنی سوته‌مه‌نی و پاشان فرۆكه‌كه ویستی هه‌ڵبستێته‌وه و بفڕێت به‌ره‌و ئینگلته‌را له ماوه‌ی كه‌متر له یه‌ك خوله‌كدا كه‌وته خواره‌وه و 9 له یاریزانانی مانچسته‌ر گیانیان له ده‌ستدا و سێر باسبی به شێوه‌یه‌كی سه‌رسوڕهێنه‌رانه ڕزگاری بوو پاش ئه‌وه‌ی ماوه‌یه‌ك له جێگادا كه‌وت له‌وه‌ش سه‌یرتر ئه‌وه بوو كه بۆبی چارلتۆن له دووری 40 مه‌تر له فرۆكه‌كه‌وه دۆزرایه‌وه و سه‌ری زۆر بریندار بوو بوو كه ئه‌و كاتیش له ته‌مه‌نی 20 ساڵی نزیك ده‌بۆوه. ساڵی 1964/ 1965 له مێژووی یانه‌ی مانچسته‌ر یونایتد دا ساڵێكی زێڕین و نه‌مره به دوو هۆكار یه‌كه‌میان ئه‌وه بوو كه یانه‌كه بووه خاوه‌نی سێگۆشه‌یه‌كی تۆقێنه‌ر كه پێكهات بوو له (جۆرج بێست و دینیس لۆ و بۆبی چارلتۆن) دووه‌میشیان ئه‌وه بوو كه یانه‌كه گه‌ڕایه‌وه بۆ به‌شدارییه ئه‌وروپییه‌كانی و ئه‌مجاره له جامی جامه‌كانی ئه‌وروپادا به‌شداری كرد كه له قۆناغی دووه‌میدا بۆبی گۆڵێكی تۆمار كرد دواتر به گۆڵه سینه‌ماییه‌كه ناوی ده‌ركرد. له پاش ئه‌و واده‌یه‌دا ئیتر ناوی بۆبی چارلتۆن بووه ناوێكی زێڕین له ئاسمانی تۆپی پێی ئینگلته‌را و یانه‌ی مانچسته‌ر یونایتد دا كه ئێستاش وه‌ك ڕێزێك بۆ مه‌زنی ئه‌و شه‌ره‌فی سه‌رۆكی فه‌خری یانه‌كه‌یان پێ به‌خشیوه. ماوه‌ته‌وه بڵێین له مێژووی تۆپی پێی جیهاندا هه‌موو وڵاتێك كاریزمایه‌كی تۆپی پێی هه‌یه سێر بۆبی چارلتۆنیش ئه‌و كاریزمایه‌ی تۆپی پێی ئینگلیزه‌كانه. ![]() ![]() ![]() ![]() ![]() ![]() ![]() ![]() ![]() ![]() ![]() ![]() ![]() ![]() ![]() ![]() ![]() ![]() ![]() ![]() ![]() |
سه ره تا
ژیانی یاریزانان
سێر بۆبی چارڵتۆن
سێر بۆبی چارڵتۆن
Thursday, February 23, 20120 التعليقات
التسميات:
ژیانی یاریزانان
Post a Comment