ماریۆ زاگالۆ
|
![]()
تاكه مرۆڤی زیندوو له سه‌ر ڕووی زه‌وی كه 4 نازناوی جامی جیهانی هه‌یه
له 9/8/1931 له به‌رازیل له دایك بووه به نه‌ژاد و باوان لوبنانییه نازناو: ئه‌فسانه‌ی زیندوو ماریۆ زاگالۆ ناوێكی هێند پرشنگداره له مێژووی تۆپی پێی به‌رازیل و جیهاندا كه كه‌س ناتوانێت باس و خواسی له باره‌وه نه‌خوێنێته‌وه چ جای ئه‌وه‌ی ئه‌و ئه‌فسانه‌یه بۆ خۆی تاكه مرۆڤێكه له سه‌ر ڕووی زه‌وی كه 4 نازناوی جامی جیهانی هه‌یه 2 جاران وه‌ك یاریزان له‌گه‌ڵ هه‌ڵبژارده‌ی وڵاته‌كه‌ی و 1 جار ڕاهێنه‌ر و 1 جاریش یاریده‌ده‌ری ڕاهێنه‌ر. زاگالۆ له‌گه‌ڵ قه‌یسه‌ری تۆپی پێی ئه‌ڵمانیا و جیهانی پێشوو فرانزبیكن باوه‌ر ته‌نها دوو یاریزانی جیهانی تۆپی پێن كه دواتر وه‌ك ڕاهێنه‌ریش نازناوی جامی جیهانییان به ده‌ستهێناوه. له ساڵی 1948 له‌گه‌ڵ یانه‌ی ئه‌مریكای به‌رازیلی به ده‌ركه‌وتوو و ته‌نها یه‌ك ساڵ له‌گه‌ڵ ئه‌و یانه‌یه‌دا یاری كرد دواتر له ساڵی 1950 ڕووی له یانه‌ی فلامینگۆی ناودار كرد و له‌گه‌ڵ ئه‌و یانه‌یه تا ساڵی 1958 یاری كرد و له 217 یاریدا به درێسی فلامینگۆوه توانی 30 گۆڵ تۆمار بكات. له ساڵی 1958 دا ڕووی له یانه‌ی بۆتاڤۆگۆ كرد و له‌گه‌ڵ ئه‌و یانه‌یه مایه‌وه تا ساڵی 1965 كه تیایدا به ته‌واوه‌تی وازهێنانی خۆی ڕاگه‌یاند له یاری كردن. زاگالۆ له‌گه‌ڵ هه‌ڵبژارده‌ی سلیساوی به‌رازیل 36 یاری كردووه و توانیویه‌تی 5 گۆڵ تۆمار بكات بۆ وڵاته‌كه‌ی هه‌روه‌ك له‌گه‌ڵیشیدا 2 نازناوی جامی جیهانی (جۆل ڕیمێ) ی له ساڵانی 1958 و 1962 دا به ده‌ستهێناوه وه‌ك یاریزان. پاش وازهێنانی له یاریكردنی نێو ده‌وڵه‌تی له ساڵی 1965 و پێش 10 مانگ له جامی جیهانی ئینگلته‌رای 1966 ئینجا ئه‌ركی ڕاهێنانی یانه‌ی بۆتافۆگۆی گرته ده‌ست له ساڵی 1966 تا ساڵی 1970. له ساڵی 1970 دا ئه‌ركی ڕاهێنانی هه‌ڵبژارده‌ی تۆپی پێی وڵاتی به‌رازیلی گرته ده‌ست و توانی نازناوی جامی جیهانی بۆ جاری سێیه‌م له‌گه‌ڵ هه‌ڵبژارده‌كه‌دا به ده‌ست بهێنێت چ وه‌ك خۆی بۆ جاری سێشه‌م جامی جیهانی برده‌وه چ سامبای به‌رازیلیش نازناوی جامی جیهانی بۆ جاری سێیه‌م برده‌وه كه ئه‌و كات جامه‌كه به ناوی جۆل ڕیمێی فه‌ڕه‌نسی یه‌كه‌م سه‌رۆكی یه‌كێتی تۆپی پێی جیهانه‌وه بوو كه هه‌ر خۆشی بیرۆكه‌ی ئه‌نجامدانی جامێكی جیهانی ڕاگه‌یاند بوو به‌و جۆره‌ش وڵاتی به‌رازیل پاش ئه‌وه‌ی 3 جاران جامه‌كه‌ی به ده‌ستهێنا بۆ هه‌تا هه‌تایه بووه خاوه‌نی ئه‌و جامه و فیفا ناچار بوو له مۆندیالی ساڵی 1974 وه جامی جیهانی فیفا دروست بكات كه تا ئێستاش ململانێی له سه‌ر ده‌كرێت. زاگالۆ له ژیانی وه‌رزشی خۆیدا وه‌ك ڕاهێنه‌ری چه‌ندین یانه‌ی به‌ڕێوه بردووه له‌وانه‌ش/ فلۆمێنزی و فلامینگۆ و بۆتافۆگۆ و ڤاسكۆ دی گاما و بانگۆی به‌رازیلی و یانه‌ی نه‌سڕی سعودی. له‌گه‌ڵ هه‌ڵبژارده میللییه‌كانیشدا پاش سیلیساوی به‌رازیل له ساڵی 1970 دا ئه‌ركی ڕاهێنانی هه‌ریه‌ك له هه‌ڵبژارده‌كانی/ كوێت كه له ساڵی 1982 دا بۆ یه‌كه‌مینجار و دواجار گه‌یاندییه مۆندیال/ هه‌ڵبژارده‌ی تۆپی پێی عه‌ره‌بستانی سعودی و ئه‌ماراته یه‌كگرتووه‌كان و دواجاریش گه‌ڕاوه‌ته‌وه هه‌ڵبژارده‌ی به‌رازیلی به‌ڕێوه بردۆته‌وه له مۆندیالی 2006 ی ئه‌ڵمانیادا. زاگالۆ بۆ جاری چواره‌م له ژیانی وه‌رزشی خۆیدا توانی نازناوی جامی جیهانی له‌گه‌ڵ هه‌ڵبژارده‌ی وڵاته‌كه‌ی خۆی واتا سیلیساوی به‌رازیل به‌رز بكاته‌وه له مۆندیالی ساڵی 1994 ی ویلایه‌ته یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مریكادا كاتێك ئه‌ركی یاریده‌ده‌رایه‌تی كارلۆس ئه‌لبێرتۆ پارێرای هاونیشتمانی وه‌رگرت و پێكه‌وه توانییان نازناوی جامی جیهانی بۆ جاری چواره‌م و بۆ یه‌كه‌مینجار پاش ساڵی 1970 بۆ به‌رازیل به ده‌ست بهێننه‌وه پاش ئه‌وه‌ی له یاری كۆتایی مۆندیالدا به په‌ناڵتیاتی یه‌كلاكه‌ره‌وه له سكوادلازۆرای ئیتاڵیایان برده‌وه. ماوه‌ته‌وه بڵێن له ئێستادا له به‌رده‌می یاریگای ئینژیناو ENZHENAO له ڕیۆ دی جانێرۆ په‌یكه‌رێكی گه‌وره بۆ ماریۆ زاگالۆ دروست كراوه كه هه‌موو میوان و سه‌ردانیكه‌رانی ئه‌و یاریگایه ده‌یبینن و وێنه‌ی یاده‌وه‌ری له نزیكه‌وه ده‌گرن. ![]() ![]() ![]() ![]() ![]() ![]() ![]() ![]() ![]() |
سه ره تا
ژیانی یاریزانان
ماریۆ زاگالۆ
ماریۆ زاگالۆ
Monday, February 20, 20120 التعليقات
التسميات:
ژیانی یاریزانان
Post a Comment