لێڤ یاشین |
![]() (لێڤ ئیڤانۆڤیچ یاشین) له 22ی تشرینی یه‌كه‌می 1929 له شاری مۆسكۆ له یه‌كێتی سۆڤیه‌ت له دایك بووه. له ته‌مه‌نی 12 ساڵیدا به‌هۆی جه‌نگی جیهانی دووه‌مه ده‌ستی كردوه به كار له كارگه‌یه‌كی جه‌نگیدا. له ته‌مه‌نی 14 ساڵیدا په‌یوه‌ندی به یانه‌ی (دینامۆ مۆسكۆ)وه كردوه، له سه‌رتادا یاریزانی هێڵی ناوه‌ڕاست بووه به‌ڵام پاشان بووه به گۆڵچی. یاشین له ساڵی 1950 یه‌كه‌م یاری بۆ یانه‌ی دینامۆ مۆسكۆ ئه‌نجامدا. له ساڵی 1952 كرا به گۆڵچی سه‌ره‌كی یانه‌كه، له ژیانی وه‌رزشیدا ته‌ها یانه بووه كه یاشین یاری بۆ بكات. له ساڵی 1954 بانگهێشتی هه‌ڵبژارده‌ی سۆڤیه‌ت كرا و وه‌ك گۆڵچی سه‌ره‌كی به‌شداری پێ كرا. له ساڵی 1963 خه‌ڵاتی باشترین یاریزانی ئه‌وروپای پێ به‌خشرا. له ساڵی 1970 وازی له یاری تۆپی پێ هێناوه. یاشین رابه‌ری سه‌رده‌مێكی نوێی گۆڵچیایه‌تی بوو و ئه‌م هونه‌ره‌ی زۆر په‌رپێدا، یاشین چه‌ندین بیرۆكه‌ی نوێ هێنایه كایه‌وه كه بۆ ئه‌و كاته به‌ته‌واوه‌تی نوێ بوون. له‌و كاته‌دا گۆڵچی خاوه‌ن رۆلێكی لاوه‌كی بوو له‌ناو یاریگادا به‌ڵام یاشین یه‌كه‌م گۆڵچیبوو كه ئه‌مه‌ی گۆڕی و وه‌ك یاریزانی 11هه‌م سه‌یری ده‌كرا. یاشین له لایه‌ن فیفاوه به باشترین گۆڵچی مێژوو دیاری كراوه. 812 یاری ئه‌نجامداوه و له 271 یاریدا هیچ گۆڵێكی لێ نه‌كراوه و 151 لێدانی سزای گێڕاوه‌ته‌وه. یاشین تاكه گۆڵچی مێژووه كه خه‌ڵاتی باشترین یاریزانی ئه‌وروپای وه‌رگرتبێت. نازناوی (جاڵجاڵۆكه‌ی ره‌ش)ی له لایه‌ن هانده‌رانیه‌وه پێ به‌خشراوه به هۆی ئه‌وه‌ی كه زۆربه‌ی كات به جلی ره‌شه‌وه یاری كردوه. نازناوه تاكه‌كه‌سیه‌كانی: 1960: باشترین گۆڵچی یه‌كێتی سۆڤیه‌ت 1963: باشترین گۆڵچی یه‌كێتی سۆڤیه‌ت 1963: باشترین باریزانی ئه‌وروپا 1963: تۆپی ئاڵتونی 1966: باشترین گۆڵچی یه‌كێتی سۆڤیه‌ت 1967: خه‌ڵاتی (لێنین) 1986: خه‌ڵاتی (مێریت)ی فیفا 2000: خه‌ڵاتی باشترین گۆڵچی مێژوو له ته‌مه‌نی 41 ساڵیدا واز له تۆپی پێ ده‌هێنێت و ده‌بێته راهێنه‌ری تایبه‌ت به گۆڵچیه‌كانی یانه‌كه‌ی. یاشین له‌ته‌مه‌نی 60 ساڵیدا له 20ی ئایاری 1990 به‌هۆی شێرپه‌نجه‌ی گه‌ده‌وه گیانی له‌ده‌ستدا. پاش مردنی په‌یكه‌رێكی برۆنز له یاریگای دینامۆ مۆسكۆ وه‌ك رێزلێنانێك بۆ یاشین دروست ده‌كرێت. |
سه ره تا
ژیانی یاریزانان
لێڤ یاشین
لێڤ یاشین
Sunday, February 26, 20120 التعليقات
التسميات:
ژیانی یاریزانان
Post a Comment