دونیا نه‌جات |
![]() دونیا نه‌جات، یه‌كێكه له‌یاریزانه به‌تواناكانی تیپی باسكه‌ی یانه‌ی وه‌رزشی سلێمانی‌و ماوه‌یه‌كی زۆره خزمه‌ت به‌باسكه‌ی شاری سلێمانی‌و یانه‌ی سلێمانی ده‌كات، له‌تازه‌ترین چاوپێكه‌وتنیدا له‌گه‌ڵ سایتی یانه‌ی سلێمانی، وورده‌كاری ژیانی وه‌رزشی خۆی ئاشكرا ده‌كات و لة ئيَستاشدا خاتوو دونيا لة طةلَ كاكة محةمةدى هاوسةرى لة ولآتى ميسرن بة مةبةستى تةواوكردنى خويَندنى دكتؤراكةيان دونیا كێیه؟ له‌ساڵی1982 له‌شاری سلێمانی له‌دایك بووم خاوه‌نی بڕوانامه‌ی ماجستێرم له‌كۆلیجی په‌روه‌رده‌ی وه‌رزشی و ئێستاش خوێندكاری دكتۆرام له‌ده‌ره‌وه‌ی وڵات". چۆن ده‌ستیكردووه به‌وه‌رزش؟ "سه‌ره‌تای ده‌ستكردنم به‌وه‌رزش ده‌گه‌ڕێته‌وه بۆ ساڵی 1996 له‌یانه‌ی وه‌رزشی چوارباخی ئه‌وكاته، ساڵی 1998ڕوومكرده مه‌ڵبه‌ندی وه‌رزشی خه‌بات به‌سه‌رپه‌رشتی راهێنه‌ر كاك به‌ختیار دوای ئه‌وه‌ی بووم به‌خوێندكار له‌كۆلیجی په‌روه‌رده‌ی وه‌رزش له‌ساڵی 2000 ئیتر ڕوومكرده یانه‌ی سلێمانی و تائێستاش به‌رده‌وامم". باشترین راهێنه‌ری دونیا كێ بوو؟ "تا چه‌ندین ڕاهێنه‌ر ڕاهێنانیان پێكردووم، به‌ڵام كاك به‌ختیار له‌ساڵانی ڕابردوو ئێستاش محمدی هاوسه‌رم له‌یانه‌ی سلێمانی كه هاتمه یانه‌ی سلێمانی وه‌ك یاریزان زۆر كاریگه‌ری هه‌بوو له‌سه‌رم تائێستاش به‌رده‌وامم". دونیا یادگاری خۆش‌و ناخۆشی هه‌یه؟ ئه‌گه‌ر هه‌یه‌تی كامه‌یه؟ خۆشترین یادگاری وه‌رزشیم زۆره هه‌ركاتێك یانه‌كه‌م بردنه‌وه تۆمار ده‌كات دڵخۆشم، به‌ڵام یادگارییه‌كی زۆرخۆشم ئه‌وه‌یه كاتێك ساڵی 2004 یاریمان هه‌بوو له‌گه‌ڵ یانه‌ی سیرواندا توانیمان یاریه‌كه به‌ئه‌نجامی 63خاڵ به‌رامبه‌ربه 45خاڵ له‌به‌رژه‌وه‌ندی خۆمان كۆتایی پێ بێنین كه‌توانیم له‌و یاریه‌دا 43خاڵ تۆماربكه‌م كه‌هه‌رگیز ئه‌م یادگاریه خۆشه‌م له‌بیرناچێته‌وه، دۆڕاندن و باش یارینه‌كردنی تیپه‌كه‌مان له‌كاتی یاریه‌كاندا یه‌كێكه له‌یادگاریه ناخۆشه‌كان. ئاستی یانه‌ی سلێمانی ئاشكرا ده‌كرێت "له‌ساڵی 2000ه‌وه كه‌له‌یانه‌ی سلێمانیم تائێستا پله‌كانی یه‌كه‌م و دووه‌ممان به‌ده‌ست هێناوه له‌سه‌ر ئاستی شاری سلێمانی و كوردستان بۆ ئاستی پێشكه‌وتووان، ساڵی 2002 به‌شداری پاڵه‌وانێتی عێراقمان كرد، هه‌رچه‌نده ئاستمان باش نه‌بوو، به‌ڵام تیپه‌كه‌مان به تیپێكی نمونه‌یی هه‌ڵبژێردرا، ساڵی 2003 دوای ئه‌وه‌ی به‌شداری پاڵه‌وانێتی عێراقمان كرد، توانیمان ڕكابه‌ری یانه‌كانی ئه‌كاد و سه‌نحاریب بكه‌ین كه‌ماوه‌ی 14 ساڵه یه‌كه‌م و دووه‌می عێراقن هه‌رله‌و پاڵه‌وانێتیه‌دا هه‌ڵبژێردرام بۆ ڕیزی هه‌ڵبژارده‌ی عێراق، ساڵی 2004 به‌شداری كه‌مپێكی مه‌شق و ڕاهێنانمان كرد له‌وڵاتی سوریا كه‌ماوه‌ی 15ڕۆژی خایاند، ساڵی 2005 له‌گه‌ڵ هه‌ڵبژارده‌ی عێراق به‌شداری پاڵه‌وانێتی ووڵاتانی ئیسلامیم كرد كه له‌ووڵاتی ئێران به‌ڕێوه‌چوو، ساڵی2006 له‌گه‌ڵ یانه‌ی ئه‌كاد به‌شداری پاڵه‌وانێتی یانه‌كانی عه‌ره‌بم كرد كه له‌ووڵاتی سوریا به‌ڕێوه‌چوو، ساڵی2007 له‌گه‌ڵ یانه‌ی سلێمانی به‌شداری پاڵه‌وانێتی یانه‌كانی عه‌ره‌بم كرد له‌ووڵاتی سوریا، هه‌رساڵی 2007 وه‌ك یاریزانێكی هه‌ڵبژارده‌ی عێراق له‌شووت هه‌ڵداندا زۆرباش بووم بۆیه به‌شداری كێبركێیه‌كم كرد كه كه‌ناڵی جه‌زیره وه‌رزشی ڕێكی خستبوو بۆ ئه‌و یاریزانانه‌ی كه‌له‌شووت هه‌ڵداندا به‌هێزن توانیم له كۆمه‌ڵه‌كه‌ی خۆم پله‌ی دووه‌م به‌ده‌ست بێنم كه‌شانازی پێوه ده‌كه‌م، ساڵی 2008 له‌گه‌ڵ یانه‌ی ئه‌كاد به‌شداری پاڵه‌وانێتی یانه‌كانی عه‌ره‌بم كرد له‌گه‌ڵ یانه‌ی ئه‌كاد توانیم خه‌ڵاتی گۆڵكه‌ری خوله‌كه‌ش بده‌ست بێنم كه‌ئه‌مه‌ش جێگه‌ی خۆشحاڵیه بۆ من كه‌له‌ناو ئه‌و هه‌موو یاریزانه موحته‌ریفانه‌ی ووڵاتانی عه‌ره‌ب ئه‌و نازناوه به‌ده‌ست بێنم به‌كۆكردنه‌وه‌ی150 خاڵ، بۆیه ئه‌ڵێم ساڵی2007 بۆ من زۆر گرنگ بوو له‌به‌رئه‌وه‌ی هه‌ر له‌وساڵه‌دا وه‌ك باشترین یاریزانی كچ له‌سه‌ر ئاستی هه‌رێمی كوردستان هه‌ڵبژێردرام. ئاستی وه‌رزشی كوردستان لای دونیا چۆنه؟ ئاستی وه‌رزش له‌كوردستان له‌چاو شاره‌كانی تری عێراقدا زۆرباشه، به‌ڵام ساڵانی ڕابردوو ئاستی وه‌رزشی كچان له شاره‌كانی باشووری عێراق باشتربوو به‌ڵام جێگه‌ی خۆشحاڵیه ئێستا له‌كوردستاندا زۆرترین تیپی كچانمان هه‌یه به‌تایبه‌تی له‌شاری سلێمانی كه‌دوو تیپی پێشكه‌وتووان و چوار تیپی مینی باسكتمان هه‌یه ئه‌مه‌ش خۆی له‌خۆیدا پێشكه‌وتووی ئاستی وه‌رزشی كچان پیشان ده‌دات ، هۆكاری ئه‌م پێشكه‌وتنه‌ش له‌شاری سلێمانی ده‌گه‌ڕێنمه‌وه بۆ باشتر بوونی ئاستی ڕۆشنبیری دایكان و باوكان كه‌زۆر زۆر هانی كچه‌كانیان ده‌ده‌ن بۆ هاتنه ناوبواری وه‌رزشه‌وه ئێستاش خۆم تیپێكی باسكه‌ی كچانم هه‌یه كه له40 یاریزان پێكهاتووه، ئه‌وه‌ی جێگه‌ی خۆشحاڵیه دایكه‌كانیان خۆیان به‌سه‌یاره ده‌یانهێنن بۆ ڕاهێنانه‌كان له‌به‌رئه‌وه‌ی كاتی ڕاهێنانه‌كان ده‌زانن. خۆشه‌ویسترین یانه‌ی دونیا كێیه؟ یانه‌ی سلێمانی لای من خۆشه‌ویسترین و باشترین و جوانترین یانه‌یه كه‌خۆمم تێیدا بینیه‌وه، تایانه‌ی سلێمانیش پێویستی به‌من بێت منیش له‌خزمه‌تیدا ده‌بم. یانه‌ی سلێمانی گرنگی به‌وه‌رزشی كچان ده‌دات؟ كێ زۆر پشتیوانیان ده‌كات لیژنه‌ی ئۆڵۆمپی هه‌ڵوێستی چۆنه؟ "ماوه‌ی 3ساڵه ئه‌ندامی ده‌سته‌ی ئیداری یانه‌كه‌مان به‌هه‌موو ئاسته‌كانیه‌وه‌و به‌بێ جیاوازی گرنگی ته‌واو ده‌ده‌ن به‌وه‌رزشی كچان، بۆیه ئێستا تیپه‌كه‌مان وه‌ك خێزانێكی لێهاتووه، چونكه هه‌موو یاریزانه‌كانمان خوێندكارن له‌به‌رئه‌وه ڕاهێنانه‌كانمان خستۆته شه‌وه‌وه له‌به‌رئه‌وه هه‌ندێ یاریزانمان جاری واهه‌یه كاتژمێر 11ی شه‌وده‌ڕواته‌وه، به‌ڵام دڵسۆزی‌و یه‌كڕیزی تیپه‌كه وایكردووه كه‌كێشه‌مان بۆ دروست نه‌بێت، بۆیه لێره‌وه به‌تایبه‌تی زۆر سوپاسی كاك سه‌ركه‌وت سه‌رۆكی یانه‌كه‌مان ده‌كه‌م كه‌هه‌موو كاتێك هاوكارمانه له‌ڕووی ماددی‌و مه‌عنه‌وییه‌وه، بۆیه وه‌ك تیپی كچان تائێستا هیچ كێشه كه‌موكوڕیه‌كمان نیه، هه‌موو پێداویستیه‌كانمان بۆ دابینكراوه، به‌ڵام به‌داخه‌وه تائێستا له‌لایه‌ن لیژنه‌ی ئۆڵۆمپی و یه‌كێتی ناوه‌ندی تۆپی باسكه‌ی كوردستانه‌وه هاوكاریه‌كی وانه‌كراوین كه‌شایانی یانه‌یه‌كی وه‌ك سلێمانی بێت كه‌هۆكاره‌كه‌شی ده‌گه‌ڕێنه‌وه بۆ كه‌می ماددی و بێ به‌رنامه‌یی لیژنه‌ی ئۆڵۆمپی و یه‌كێتیی ناوه‌ندی باسكه‌ی كوردستان بۆیه داوام له‌به‌رپرسانی وه‌رزشی كوردستان ئه‌وه‌یه كه‌هه‌موو یاریه‌كان به‌یه‌كچاو سه‌یربكه‌ن‌و جیاوازی نه‌كه‌ن به‌تایبه‌تی یاری تۆپی پێی و یاریه تاكه‌كان چونكه ئه‌و پاره زۆره‌ی بۆیاریی تۆپی پێی سه‌رف ده‌كرێت بۆ دروست كردنی قوتابخانه‌یه‌كی یاریه‌كی تر سه‌رف بكرێت ئه‌توانم بلێم بۆ چه‌ند ساڵێكی تر ده‌توانین ڕكابه‌ریه‌كی به‌هێز بكه‌ین له‌گه‌ڵ یانه‌كانی ده‌ره‌وه‌ی ووڵاتی عێراقدا". خێزانه‌كه‌ی دونیا هه‌ڵوێستیان به‌رامبه‌ری چۆن بووه؟ پێش ئه‌وه‌ی ببم به‌خوێندكار له‌كۆلیجی په‌روه‌رده‌ی وه‌رزشی له‌لایه‌ن باوكمه‌وه زۆر ڕێگریم لێكراوه‌و زۆرجاریش لێدانم خواردووه، له‌سه‌ر ئه‌وه‌ی كه‌وه‌رزش بكه‌م به‌ڵام دوای بوونم به‌خوێندكار ئیتر ڕێگریم لێنه‌كراوه. نه‌شته‌گه‌رییه‌كی قورسی بۆكرا، كێ هاوكاری كرد؟ دوای ئه‌وه‌ی تووشی پێكانێكی قورس بووم، پێویستیم به‌نه‌شته‌گه‌ری هه‌بوو له‌ووڵاتی ئێران، به‌دڵسۆزی یانه‌كه‌مان به‌تایبه‌تی سه‌رۆكی یانه‌كه‌مان كاك سه‌ركه‌وت وایكرد كه خه‌رجی نه‌شته‌گه‌رییه‌كه‌م بۆ دابین بكات كه‌زۆر سوپاسی ده‌كه‌م. دونیا هانده‌ری كێیه؟ له‌كوردستان و عێراقیشدا هانده‌ری یانه‌ی سلێمانیم، به‌ڵام ئاستی كچانی یانه‌ی سه‌نحاریبیشم زۆربه‌دڵه، له‌سه‌ر ئاستی یانه‌كانی جیهانیش هانده‌ری تیپی باسكه‌ی یانه‌ی لۆس ئه‌نجلش لیكه‌رزی ئه‌مریكی هه‌ڵبژارده‌ی باسكه‌ی ئه‌مریكام. |
سه ره تا
ژیانی یاریزانان
دونیا نه‌جات
دونیا نه‌جات
Monday, February 20, 20120 التعليقات
التسميات:
ژیانی یاریزانان
Post a Comment