جان پیێر پاپان |
![]() به مه‌به‌ستی پێشكه‌ش كردنی جیاوازترین و ناوازه‌ترین بابه‌تی وه‌رزشی به خوێنه‌رانی خه‌ندان سپۆرت ئه‌مجاره هه‌موان ده‌به‌ینه جیهانی یاریزانێكی ناوازه‌وه كه له سه‌رده‌مانێكدا نوێنه‌ری تاك و ته‌نهای تۆپی پێی وڵاتی فه‌ڕه‌نسا بوو ته‌نانه‌ت له‌و ده‌مانه‌دا كه پاپان یاریزانی تۆپی پێ بوو هه‌موان ناوی ئه‌ویان له سه‌رو ناوی میشێل پلاتینی ئه‌فسانه و ئه‌ریك كانتۆنای دڵبه‌ری جه‌ماوه‌ری تۆپی پێی ئه‌وروپاوه داده‌نا و به ناوازه‌ترین یاریزان ناوزه‌ندیان ده‌كرد له مێژووی تۆپی پێی وڵاتی كه‌ڵه‌شێره شینه‌كاندا. پاپان له 1963/11/5 له بۆلۆن سورمیر له باكووری وڵاتی فه‌ڕه‌نسا له دایك بووه. نازناوی JPP یان باتاتۆریان به سه‌ردا سه‌پاندووه یاریزانی هێڵی هێرشبردن بووه و له لیستی ئه‌و 125 یاریزانه مه‌زنه‌ی جیهانی تۆپی پێدا ناوزه‌ند كراوه كه له ساڵی 2004 دا له لایه‌ن گه‌وهه‌ره ڕه‌شه‌كه‌ی به‌رازیل و جیهان پیلێ وه ده‌ست نیشانكراوه. پاپان له‌گه‌ڵ كه‌ڵه‌شێره‌كانی فه‌ڕه‌نسا به‌شداری 54 یاری كردووه و 30 گۆڵی بۆ تۆمار كردووه و هاوشان له‌گه‌ڵ میشێل پلاتینی و تیگانا و هاوڕێكانی تریان به‌شداری له دوا یارییه‌كانی جامی جیهانی 1986 ی مه‌كسیك كردووه كه فه‌ڕه‌نسا تیایدا پله‌ی سێیه‌می ده‌سته‌به‌ر كرد له پاش ئه‌رجه‌نتینی پاڵه‌وان و ئه‌ڵمانیای خۆرئاوای دووه‌مه‌وه. تا پاڵه‌وانێتی جامی نه‌ته‌وه‌كانی ئه‌وروپای ساڵی 1992 ی وڵاتی سوید له‌گه‌ڵ كه‌ڵه‌شێره‌كانی فه‌ڕه‌نسا به‌شداری كرد و پاش سه‌رنه‌كه‌وتنی كه‌ڵه‌شێره‌كان بۆ مۆندیالی ویلایه‌ته یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مریكای ساڵی 1994 ناوبراو بڕیاری وازهێنانیدا له یاریكردنی نێو ده‌وڵه‌تی و له ساڵی 1995 دا دوا یاری خۆی به درێسی كه‌ڵه‌شێره‌كانی فه‌ڕه‌نساوه ئه‌نجامدا و وازهێنانی یه‌كجاره‌كی خۆی ڕاگه‌یاند. پاپان به یه‌كێك له‌و یاریزانانه‌ی جیهانی تۆپی پێ ناسرا بوو كه تۆپه ڕاسته‌وخۆ ئاراسته كراوه‌كانی له 97% ی گۆڵ ده‌بوو هه‌روه‌ك به‌و جووڵه‌یه ناسرا بوو كه دواتر به ناوی ڕۆبێرتۆ كارلۆسی به‌رازیلییه‌وه ناسرا كه ئه‌ویش جووڵه‌ی پایده‌ره‌كه بوو كاتێك له دووره‌وه گوڕی ده‌خوارده‌وه بۆ تۆپه‌كه و به هێز ئاراسته‌ی ناو گۆڵی به‌رامبه‌ری ده‌كرد. جان پیێر پاپان پێنج وه‌رز له دوای یه‌ك له نێوان ساڵانی 1988 بۆ 1992 گۆڵكاری خولی (لیگ i) ی وڵاتی فه‌ڕه‌نسا بوو كاتێك به درێسی یانه‌ی ئۆڵۆمپیك مارسیلیاوه یاری ده‌كرد و توانی له 254 یاریدا كه بۆ ئه‌و یانه‌یه‌ی ئه‌نجامدا 157 گۆڵ تۆمار بكات. یانه‌كانی ئه‌و یاریزانه یاری بۆ كردوون: له نێوان ساڵانی 1983 بۆ 1984 یاری بۆ ڤیجی كردووه له ساڵی 1984 تا 1985 یاری بۆ ڤاله‌نسیانس كردووه له ساڵی 1985 بۆ 1986 بۆ یانه‌ی بڕوج یاری كردووه له ساڵی 1986 بۆ 1992 یاری بۆ ئۆڵۆمپیك مارسیلیا كردووه له ساڵی 1992 بۆ 1994 یاری بۆ AC میلانی ئیتاڵی كردووه له ساڵی 1994 بۆ 1996 یاری بۆ یانه‌ی باڤیاری میونخ كردووه له ساڵی 1996 بۆ 1998 یاری بۆ یانه‌ی بۆردیكس كردووه له ساڵی 1998 دا یاری بۆ یانه‌ی ئین ئه‌ڤانت كردووه ده‌ستكه‌وته‌كانی ئه‌و یاریزانه 1984 میدالیای زێڕی ئۆڵۆمپیادی هاوینه‌ی به ده‌ستهێناوه له‌گه‌ڵ فه‌ڕه‌نسا 1986 جامی به‌ڵجیكای له‌گه‌ڵ بروج به ده‌ستهێناوه 1988، 1989، 1990، 1991، 1992 گۆڵكاری خولی فه‌ڕه‌نسا بووه 1989 جامی فه‌ڕه‌نسای له‌گه‌ڵ مارسیلیا به ده‌ستهێناوه 1989، 1991 باشترین یاریزانی تۆپی پێ بوو له فه‌ڕه‌نسا 1989، 1990، 1991، 1992 نازناوی خولی فه‌ڕه‌نسا له‌گه‌ڵ مارسیلیا 1992 جامی سوپه‌ری ئیتاڵیا له‌گه‌ڵ یانه‌ی AC میلان 1993، 1994 نازناوی ئیسكۆدیتۆی ئیتاڵیا له‌گه‌ڵ میلانێسته 1994 نازناوی خولی یانه پاڵه‌وانه‌كانی ئه‌وروپا له‌گه‌ڵ میلانێسته 1994 جامی كایرینی وڵاتی یابانی به ده‌ستهێناوه 1996 له‌گه‌ڵ یانه‌ی بایرن جامی یه‌كێتی یانه‌كانی ئه‌وروپای به ده‌ستهێناوه پاپان به تۆمار كردنی 28 گۆڵ به باشترین گۆڵكاری فه‌ڕه‌نسی له خولی یانه پاڵه‌وانه‌كانی ئه‌وروپادا ده‌ست نیشانكراوه و تا ئێستاش هیچ كام له یاریزانه فه‌ڕه‌نسییه‌كان نه‌یانتوانیوه ئه‌و ژماره‌یه بشكێنن. له ساڵی 1991 خه‌ڵاتی تۆپی زێڕینی وه‌ك باشترین یاریزانی ساڵ وه‌رگرتووه كه گۆڤاری فرانس فۆتبۆڵی فه‌ڕه‌نسی پێشكه‌شی ده‌كات. له ساڵی 1991 دا خه‌ڵاتی گۆڤاری ئۆنزی دۆڕی بۆ باشترین یاریزان وه‌رگرتووه ناوی له لیستی باشترین 100 یاریزانانی جیهانی تۆپی پێدا هاتووه كه فیفا له سه‌ده‌ی بیستدا ده‌ستنیشانی كردن. له ساڵی 2006 دا ناوبراو ئه‌ركی ڕاهێنانی یانه‌ی ئارسی ستراسبۆرگی پله دووی فه‌ڕه‌نسی گرته ده‌ست. ماوه‌ته‌وه بڵێین جان پیێر پاپان به یه‌كێك له ناوه دیاره‌كانی جیهانی تۆپی پێ هه‌ژمارد ده‌كرێت، به‌ڵام یه‌كێكیشه له‌و یاریزانه‌ی كه مێژوو ناپاكی له‌گه‌ڵدا كردووه به‌و پێیه‌ی ناوی كه‌متر له نێو ناواندایه. |
سه ره تا
ژیانی یاریزانان
جان پیێر پاپان
جان پیێر پاپان
Monday, February 20, 20120 التعليقات
التسميات:
ژیانی یاریزانان
Post a Comment