ڕۆجە میلا
|
![]()
رەنگە کەم کەس ھەبێت ئەگەر لە کاتی مۆندیالەکان و گەڕانەوەی سەیرکردنی ئەرشفیەکانی ئەو زەماوەندییە دانسە سەیرو سەمەرەکەی یاریزانی کامیرۆنی ڕۆجە میلایان نەبینیبێت ئەو ئەستێرە کامیرۆنیە بە تەمەنەی لە مۆندیالی ١٩٩٠ لە گەڵ ھەڵبژاردەی کامیرۆن مێژوویان نوسیەوە
ئەلبێرت ڕۆجیە میلا لە دایکبووی ٢٠ مایۆی ١٩٦٢ لە یاوەندی کامیرۆن و گەورەترین یاریزانی کیشوەری ڕەشیشە لە مۆندیالدا گۆڵی تۆمار کردبێت . ئەو یاریزانە ھێشتا تەمەنی تەنھا ١٣ ساڵ بوو کاتێک بۆندی لە گەڵ یانەی دوالای کامیرۆنی بەست و لە ١٨ ساڵی تەمەنیشی یەکەم نازنای خولی تۆپی پێی کامیرۆنی برد لە ساڵی ١٩٧٦ بە گرێبەستێک چووە یانەی تونیری یاوەندی و توانی خەڵاتی تۆپی ئاڵتونی ئەفەریقی بەدەست بھێنیچت و پیڵەی گەوھەری ڕەشی بەڕازیلیش لە ساڵی ٢٠٠٤ لە لیستی باشترین ١٢٥ یاریزانی جیھان داینا . ساڵی ١٩٧٧ میلا چوە جیھانی پیشەگەری و پەیوەندی بە یانەی فالینسنیشی فەرەنسی کردو دوای دوو ساڵ چوە یانەی مۆناکۆوە پاش ساڵێک کە زۆر لە گەڵ ئەو یانەیە بە ھۆی پێکانەوە بەشدار نەدەبوو پەیوەندی بە یانەی باستیاوە کرد ساڵی ١٩٨٤ چووە یانەی سانت ئتیانەوە لە نێوان ساڵانی ١٩٨٦ بۆ ١٩٨٩ لە گەڵ یانەی مۆنپێلە بوو . ئەستێرە تایبەتیەکەی مێژووی تۆپی پێی ئەفەریقیا ساڵی ١٩٧٨ یەکەم یاری نێودەوڵەتی لە گەڵ ھەڵبژاردەی کامیرۆن کرد و ساڵی ١٩٨٢ لە مۆندیالی ئیسپانیا یەکەم گۆڵی کامیرۆنی دژی پیرۆ لە مێژووی مۆندیال بۆ وڵاتەکەی تۆمار کرد و لە ئۆلۆمپیادی لۆس ئەنجلۆسیش بەشداری کرد تاوەکو ساڵی ١٩٨٧ بەردەوام بوو . بەڵام کاتێک مۆندیالی ئیتاڵیای ١٩٩٠ نزیک دەبووە پاوڵ بیای سەرۆکی کامیرۆن پەیوەندییەکی تەلەفۆنی بۆ میلا دەکات و داوا دەکات ھەرچی زووە پەیوەندی بە ھەڵبژاردەکەوە بکات کە ئەو دەمە میلا تەمەنی ٤٠ ساڵ بوو بەڵام بەو تەمەنەوە توانی بەشداری بکات و ٤ گۆڵیش بۆ ھەڵبژاردەکەی تۆمار بکات و توانیشی شێرەکان بخاتە قۆناغی شانزەوە و بە دوایدا بۆ قۆناغی ھەشت زۆری نەمابوو ھەنگاوی بەرزتر ھەڵبێنن بەڵام لە سەر دەستی ئینگلتەرا کرانە دەرەوە . مۆندیالی ١٩٩٤ ی ئەمەریکا جارێکی تر میلای لە ئامێز گرتەوە ئەو کات تەمەنی ٤٢ ساڵ بوو ئەو کات دیسان بە تۆمار کردنی گۆڵێک لە ھەڵبژاردەی ڕوسیا ناوی بباتە پەڕەیەکی تری مێژووە بەو پێیەی بووە گەورەترین یاریزان لە مێژوودا گۆڵ تۆمار بکات . |
سه ره تا
ژیانی یاریزانان
ڕۆجە میلا
ڕۆجە میلا
Saturday, February 25, 20120 التعليقات
التسميات:
ژیانی یاریزانان
Post a Comment