ئاڵتونی تۆپی پێ مه‌كسیكی بوو |
![]() هه‌ڵبژارده‌ی مه‌كسیك به بردنه‌وه‌ی 2-1 له به‌ڕازیل بووه پاڵه‌وانی كێبڕكێكانی تۆپی پێی ئۆلۆمپیادی له‌نده‌ن. ئێواره‌ی ئه‌مڕۆ به دیاریكراوی له كاتژمێر 5 به كاتی هه‌رێمی كوردستان له چوارچێوه‌ی یاری كۆتایی تۆپی پێی كوڕانی كێبڕكێكانی ئۆلۆمپیادی له‌نده‌ن هه‌ردوو هه‌ڵبژارده‌ی به‌ڕازیل و مه‌كسیك به یه‌ك گه‌یشتن. هه‌ر له‌سه‌ره‌تاوه به خێراترین گۆڵی پاڵه‌وانێتیه‌كه پایرلایتا گۆڵی پێشكه‌وتنی مه‌كسیكی تۆماركرد و تایمی یه‌كه‌م به‌و گۆلچه كۆتایهات كه زۆربه‌ی كاته‌كان به‌ڕازیل باڵاده‌ست بوو . تایمی دووه‌م جارێكی تر پایرلایتا گۆڵی دووه‌می مه‌كسیكی تۆماركرد سه‌باری ئه‌وه‌ی هالك گۆلێكی بۆ به‌ڕازیل كرد به‌ڵام بێهوده له‌وه‌ی به‌ڕازیل به‌ره‌و بردنه‌وه ببات و ئه‌و خه‌ونه‌ش نه‌هاته دی كه له‌م ئۆلۆمپیاده به‌ڕازیل مه‌دالیای ئاڵتونی له مل بكات كه تا ئێستا خاوه‌نی نیه . |
سه ره تائاڵتونی تۆپی پێ مه‌كسیكی بوو
Post a Comment