ڕۆناڵدۆ تۆپی ئاڵتونی بەلاوە گرنگ نیه

Saturday, August 4, 20120 التعليقات

ڕۆناڵدۆ تۆپی ئاڵتونی بەلاوە گرنگ نیه
کریستیانۆ ڕۆناڵدۆ ئەستێرەی یانەی ڕیاڵ مەدریدی شاھانە لە چاوپێکەوتنێکی کەناڵێکی ئەمریکیدا باسی یانەی شاھانە دەکات و ڕایدەگەیەنێت شانازی بەوەوە دەکات لە باشترین یانەی جیھان یاریدەکات.

ڕۆناڵدۆ سەبارەت بەمۆرینۆ دەڵێت ئەوکەسەی بەمۆرینۆ بڵێت باشترین ڕاھێنەر نیە ئەوە لە دڵەوە واناڵێت چونکە مۆرینۆ باشترین ڕاھێنەری جیھانە بەبێ ڕکابەر.

سەبارەت بە تۆپی ئاڵتونیش ڕۆناڵدۆ ڕایدەگەیەنێت ئەو خەڵاتە بەلای ئەوەوە ھیچ گرنگیەکی نیە سەرەڕای ئەوەی بەھێزترین پاڵێوراوە بۆ ئەو خەڵاتە و ڕایدەگەیەنێت من جارێک ئەو خەڵاتەم وەرگرتوە بۆیە گرنگ نیە بەلامەوە بۆ جارێکی تر وەریگرم یانیش نا.

دۆن لە وەسفی وەرزی ڕابردوو و دەرچونیان لە چامپیۆنسلیگ پێیواییە ئەوان بەشێوەیەکی باش ڕۆشتن بەڵام لە قۆناغی چوارگۆشەی زێڕین بە لێدانی سزاکراینە دەرەوە ئەمەش پەیوەندی بە چانسەوە ھەیە و للێدانی سزا کەس ناتوانێت پێشبینی ئەنجامەکەی بکات بەڵام بۆ ئەم وەرزە ھیچ مەجالێکی تیانەماوە و دەبێت ئەو نازناوە بگێڕینەوە مەدرید و بۆ ئەم مەبەستەش سەرجەم یاریزانان و ڕاھێنەر و دەستەی کارگێڕی بەڵێنیانداوە و دڵنیان لەوەی جگە لە بردنەوەی دەیەمین نازناو ھیچ ڕێگایەکی تر نیە .
Share this article :

Post a Comment

 
Support : | GOVAND KOYE |
ساڵی © 2011. ماڵپه‌ری کوردستان سپۆرت
مـاڵـپـه‌ری کوردسـتان سـپۆرت تـایبه‌ته‌ به‌ بـڵاو کـردنـه‌وه‌ی نوێـتـریـن
هه‌واڵی وه‌ر زشی و گواستنه‌وه‌ی په‌خشی راسته‌وه‌خۆی یاریه‌کان