سوپەر هاندەری یاریەکانی ئۆڵۆمپیاد گیانی لەدەستدا

Tuesday, August 7, 20120 التعليقات

سوپەر هاندەری یاریەکانی ئۆڵۆمپیاد گیانی لەدەستدا
هاندەرێکی تەمەن 49 ساڵی دانیشتوی ئینگلتەرا ئەمڕۆ 7 ی ئابی 2012 لە کاتی تەماشاکردنی پێشبڕکێی پاسکیلسواریدا لە یاریگای (ڤیلدرۆم) ی شاری لەندەن بە هۆی پەستانی دڵەوە گیانی لە دەستدا .

(کۆنراد ریدمان) بە  "سوپەر هاندەری یاریەکانی ئۆڵۆمپیادی لەندەن" ناوبانگی دەرکردبوو چونکە بە سەدان تکتی یاریە جیاجیاکانی ئۆڵۆمپیادی کڕیبوو و لە زۆربەی یاریەکاندا ئامادە بووە ، ریدمان هەموو پارە و پولی خۆی بۆ کڕینی تکتەکانی ئۆڵۆمپیاد تەرخان کردبوو .

سوپەر هاندەرەکە لە کاتی داگیرساندنی یەکەم مەشخەڵی ئۆڵۆمپیاد و دەست پێکردنی یاریەکانیەوە تکتی یەکەم و کۆتا یاریەکانی ئۆڵۆمپیادی کڕی و ئێستا منداڵەکانی بەهۆی زۆری تکتەکانەوە سەرقاڵی فرۆشتنەوەیانن .
Share this article :

Post a Comment

 
Support : | GOVAND KOYE |
ساڵی © 2011. ماڵپه‌ری کوردستان سپۆرت
مـاڵـپـه‌ری کوردسـتان سـپۆرت تـایبه‌ته‌ به‌ بـڵاو کـردنـه‌وه‌ی نوێـتـریـن
هه‌واڵی وه‌ر زشی و گواستنه‌وه‌ی په‌خشی راسته‌وه‌خۆی یاریه‌کان