کڵاش دەکرێتە قاچی مێسی و رۆناڵدۆ

Wednesday, August 15, 20120 التعليقات


وا بڕیارە دەرهێنەرێکی کورد لە فیلمێکی سینەمایی بەناوی “ڤیزای شنگن”، کڵاش بکاتە دیاری بۆ هەریەکە لە ئەستێرەی تۆپی پێی دونیایی “لیۆنیل میسی” و “کریستانیۆ رۆناڵدۆ” کە تێچووی فیلمەکە زیاتر لە چوار ملیۆن دۆلاری تێدەچێت.

فیلمی سینەمایی “ڤیزای شنگن”ی دەرهێنەر “هەڵکەوت مستەفا” باس لە دوو گەنجی کورد دەکات، کە هەریەکەیان دەیانەوێ کڵاشێک بکەنە دیاری دوو ئەستێرەی تۆپی پێی دونیا “میسی” و “رۆناڵدۆ”، بەپێی راگەیاندنی بەشی بەرهەمهێنانی فیلمەکەش، ئەم فیلمە سەروو چوار ملیۆن دۆلاری تێدەچێت و لەسەر ئاستی نێودەوڵەتی دێتە پێشاندان.

بەپێی راپۆرتێکی بەشی راگەیاندنی بەرهەمهێنانی فیلمەکەهاتووە، ئەم فیلمە لە لایەن چەند کۆمپانیایەکی ئەوروپایی بەرهەم دەهێندرێت و پارێزگاری سلێمانیش پشتگیری خۆی بۆ بەرهەمهێنانی فیلمەکە پێشانداوە، لە ساڵی داهاتوو لەسەر ئاستی جیهانی نمایش بكرێت .
Share this article :

Post a Comment

 
Support : | GOVAND KOYE |
ساڵی © 2011. ماڵپه‌ری کوردستان سپۆرت
مـاڵـپـه‌ری کوردسـتان سـپۆرت تـایبه‌ته‌ به‌ بـڵاو کـردنـه‌وه‌ی نوێـتـریـن
هه‌واڵی وه‌ر زشی و گواستنه‌وه‌ی په‌خشی راسته‌وه‌خۆی یاریه‌کان