سلێمانی گه‌یشته خولی بژارده‌ی عیراق
|
![]()
تایمی دووه‌می یاری نێوان سلێمانی و نه‌فتی میسان کۆتای هات و سلێمانی1 - 0 یارییه‌كه‌ی برده‌وه به‌وه‌ش بۆ وه‌رزی داهاتوو له خولی بژارده‌ی عیراق بۆ تۆپی پێ یاریده‌كات.
ئه‌مڕۆِله‌یاریگای سه‌ناعه له‌شاری به‌غدا له‌میانه‌ی یاریه‌كانی قۆناغی كۆتای خولی نایابی تۆپی پَی یانه‌كانی عێراق هه‌ردوو یانه‌ی سلێمانی و نه‌وتی میسان به یه‌ك گه‌یشتن كه بۆ ئه‌م یارییه سلێمانی ته‌نها بردنه‌وه‌ی ده‌ویست هه‌ر ئه‌وه‌ش وایكرد له خوله‌كی 15ی تایمی یه‌كه‌م ( فه‌رحان شكور) تاكه گۆڵی یارییه‌كه‌و سه‌ركه‌وتنی سلێمانی بۆ ناو گه‌وره‌كان تۆماربكات . دوا قۆناغی پاڵاوتنەکان بەبەشداری ٦ یانە کەبەسەر ٢ گروپدا دابەشکراون بەرێوەدەچێت ، یەکەمی ھەردوو گروپەکەش لەیاریی کۆتایی خولی نایابی وەرزی ئەمساڵدا بەیەک دەگەن و شانبەشانی یەکیش سەرکەوتن بۆ خولی بژاردەی وەرزی داھاتوو بەدەستدەھێنن . خه‌ندان پیرۆزبایی گه‌رم له یانه‌ی سلێمانی و هانده‌رانی ئه‌و یانه‌یه ده‌كات بۆ گه‌یشتن به خولی بژارده‌ی عیراق و هیوای ئه‌نجامی به‌رزتر ده‌خوازێت له پاڵه‌وانێتیه‌كانی داهاتوودا . |
سه ره تا
خولی ئێراقی
سلێمانی گه‌یشته خولی بژارده‌ی عیراق
سلێمانی گه‌یشته خولی بژارده‌ی عیراق
Monday, August 13, 20120 التعليقات
التسميات:
خولی ئێراقی
Post a Comment