لیژنه‌ی ئۆلۆمپی هه‌رێمی كوردستان پیرۆزبایی له یانه‌ی سلێمانی ده‌كات |
![]() به ناوی سه رۆك و ئه ندامانی كۆمیته‌ی ته نفیزی لیزنه‌ی ئۆلۆمپی هه‌رێمی كوردستان پیرۆزباییه‌كی گه‌رم ئاڕاسته‌ی سه‌رۆك و ئه‌ندامانی ده‌سته‌ی كارگێڕی و ستافی مه‌شق و یاریزانان و جه‌ماوه‌ری وه‌رزشیی یانه‌ی سلێمانی ده‌كه‌ین به بۆنه‌ی گه‌ڕانه‌وه‌ی تیپی تۆپی پێی یانه‌كه بۆ ریزی یانه بژارده‌كانی عێراق، خۆشحاڵین به سه‌ركه‌وتنی یانه‌كه و به‌شداریكردنی جارێكی تری یانه‌ی سلێمانی له خولی بژارده‌ی عێراق له پاڵ یانه‌كانی تری كوردستاندا، به هیوای سه ركه وتن وبه شداریه‌كی سه‌ركه‌وتوانه له خولی بژارده‌ی عیراقدا...دووباره پیرۆزه. هاوكات هه‌ر به بۆنه‌ی سه‌ركه‌وتنی تیپی تۆپی پێی یانه‌ی سلێمانی بۆ ریزی خولی بژارده‌ی عێراقی،سه‌رۆكی لیژنه‌ی ئۆلۆمپی هه‌رێمی كوردستان بروسكه‌یه‌كی پیرۆزبایی ئاراسته‌ی یانه‌ی سلێمانی كردووه ئه‌مه‌ش ده‌قه‌كه‌یه‌تی: بۆ/یانه‌ی وه‌رزشی سلێمانی به ناوی خۆم و هه‌ڤاڵانم له مه‌كته‌بی ته‌نفیزی لیژنه‌ی ئۆلۆمپی هه‌رێمی كوردستان، به‌بۆنه‌ی سه‌ركه‌وتنی تیپی فۆتبۆڵی یانه‌كه‌تان بۆ خولی بژارده‌ی عێراق،پربه‌دڵ پیرۆزبایی گه‌رمتان لێ ده‌كه‌ین به ئومێدی وه‌ده‌ستهێنانی ئه‌نجامی به‌رچاو و نوێنه‌رایه‌تی كردنی كوردستان له خوله‌كانی عه‌ره‌ب و ئاسیا. له‌گه‌ڵ رێزماندا سه‌لاح حه‌سه‌ن خه‌سرۆ سه‌رۆكی لیژنه‌ی ئۆلۆمپی هه‌رێمی كوردستان 14-8-2012 |
سه ره تالیژنهی ئۆلۆمپی هه‌رێمی كوردستان پیرۆزبایی له یانه‌ی سلێمانی ده‌كات
Post a Comment