كاسیاس : قه‌رزاری ڤــــالـــدێزه ..!
|
![]()
ئیكه‌ركاسیاس كاپتن و گۆلپارێزی هه‌لبژارده‌ی ئیسپانیا و یانه‌ی ریال مه‌درید زۆر سوپاسی ڤیكتۆر ڤالدێز ی گۆلچی یانه‌ی به‌رشه‌لۆنه‌ی كرد له‌سه‌ر لێدوانه‌كانی .
له‌لێدوانێكی رۆژنامه‌وانیدا ڤیكتۆر ڤالدێز رایگه‌یاند : كاسیاس باشترین گۆلچی جیهانه‌و له ئیستادا كاسیاس شایسته‌ی وه‌رگرتنی تۆپی ئالتونی یه ، چونكه خاوه‌نی چه‌ندین ده‌ستكه‌وتی مه‌زنه و هاوكات پێشه‌نگی گۆلپارێزه‌كانی جیهانه . جێگه‌ی ئاماژه بۆكردنه كاسیاس و ڤالدێز په‌یوه‌ندیه‌كی هاوڕێیه‌تی به‌هێز له‌نێوانیاندا هه‌یه هه‌رچه‌نده هه‌ریه‌كه‌یان بۆ یانه‌یه‌ك یاری ده‌كه‌ن كه زۆرترین ململانێ له‌نێوانیاندا هه‌یه . له‌وباره‌یه‌وه كاسیاس له‌لێدوانێكدا بۆ پێگه‌ی ( كادینا سیر ) رایگه‌یاند : ڤالدێز یه‌كێكه له‌هاوڕێ زۆر نزیكه‌كانم و زۆریش خۆشم ئه‌وێت و متمانه‌ی ته‌واوم پێی هه‌یه كه‌له‌گه‌ل هه‌لبژارده‌ی ماتادۆر هاوپشتیوانمه ... له‌گه‌ل ئه‌وه‌شدا له‌ناخی دلمه‌وه سوپاسی ئه‌كه‌م سه‌باره‌ت به‌و لێدوانه‌ی له‌باره‌ی منه‌وه رایگه‌یاندووه كه شایسته‌ی وه‌رگرتنی تۆپی ئالتونی م . |
سه ره تا!..كاسیاس : قه‌رزاری ڤــــالـــدێزه
Post a Comment