چەند کورتە هەواڵێک لە ئۆڵەمپیادەوە

Thursday, August 2, 20120 التعليقات

چەند کورتە هەواڵێک لە ئۆڵەمپیادەوە
- دوای پێنج ڕۆژ چاوەڕوانی هەڵبژاردەی ئۆڵەمپی بەریتانیای میواندار لە ڕۆژی شەشەمدا گورزی کاریگەری وەشاند و بە بەدەستهێنانی سێ مەدالیای ئاڵتون کۆی مەدالیا ئاڵتونەکانی بەرزکردەوە بۆ پێنج مەدالیا و هاتە ڕیزبەندی پێنجەمی وڵاتەکان

- کرەیگ بێلامی یاریزانی تۆپی پێی ئۆڵەمپی بەریتانیای گەورە داوا لە هەموولایەک دەکات ڕێز لە سروودی نیشتیمانی بەریتانیا بگرن لە یارییەکەی بەرامبەر ئۆرۆگوای، پاش ئەوەی یاریزانە وێڵزییەکانی هەڵبژاردەکە ئامادەنەبوون ئەو سروودە بڵێنەوە

- نور سوریانی بووە یەکەم یاری دووگیان کە بەشداری لە ئۆڵەمپیاد بکات. نور یاریزانی نیشانشکێنە و نوێنەری وڵاتی مالیزیایە و موسڵمانە.

- ئاستە خراپەکەی ئیسپانیا لە ئۆڵەمپیاد درێژەی هەیە و تا ئێستا تەنیا یەک مەدالیای برۆنزی بردۆتەوە، ئەمە سەرەڕای ئەوەی لە یاری تۆپی پێ دا هەرزوو کرانە دەرەوە لە کاتێکدا هەڵبژاردەی ئیسپانیا بووە پاڵەوانی یۆرۆی ٢٠١٢ و ئیسپانیای خوار ٢١ ساڵیش لە ٢٠١١ هەمان نازناویان بەدەستهێنا بوو.

- لە پێنجەم ڕۆژی ئۆڵەمپیادا چۆڵی یاریگاکان درێژەی هەیە و پێناچێت ڕێکخەرانی پاڵەوانێتییەکە شتێکی ئەوتۆیان لەدەست بێت بۆ چارەسەرکردنی ئەو کێشەیە.

- دوا بەدوای ماڵئاواییکردنی هەڵبژاردەی تۆپی پێی ئیسپانیا لە ئۆڵەمپیاد. لویس میلای ڕاهێنەر بەرپرسیارییەتی ئەو شکستە گەورەیەی خستە ئەستۆی خۆی.

- وڵاتە عەرەبەییەکان لە کۆتاییدا بوونە خاوەن دوو مەدالیا، پاش ئەوەی قەتەڕ و مصر دوو مەدالیای برۆنزییان بەدەستهێنا.

- هەشت یاریزانی تۆپی ڕیشە لە قۆناغی چارەگی کۆتایی سڕکران بە تۆمەتی ئەوەی هەوڵی خۆ دۆڕاندنیان داوە تاوەکو لە قۆناغی دواتر بەر تیمێکی ئاسانتر بکەون. یاریزانەکانیش لە چوار کۆری و چینییەک و تیمێکی ئیندۆنیزی پێکهاتوون. سزاکە کاتییە و یاریزانەکان مافی ئەوەیان هەیە داوا پێداچوونەوە بکەن بە بڕیارەکەدا ودواتر بڕیاری کۆتایی دەدرێت.
Share this article :

Post a Comment

 
Support : | GOVAND KOYE |
ساڵی © 2011. ماڵپه‌ری کوردستان سپۆرت
مـاڵـپـه‌ری کوردسـتان سـپۆرت تـایبه‌ته‌ به‌ بـڵاو کـردنـه‌وه‌ی نوێـتـریـن
هه‌واڵی وه‌ر زشی و گواستنه‌وه‌ی په‌خشی راسته‌وه‌خۆی یاریه‌کان