سەرۆكی یانەی هەولێر: یانەكانی كوردستان دابەش كراون بەسەر حزبەكان

Tuesday, August 14, 20120 التعليقات

سەرۆكی یانەی هەولێر: یانەكانی كوردستان دابەش كراون بەسەر حزبەكان
سەرۆكی یانەی وەرزشیی هەولێر ڕایگەیاند دانانی وادەی دابەشكردنی جام و خەڵاتی وەرزی ئەمساڵی خولی تۆپی پێی یانە بژاردەكانی عێراق لە لایەن تۆپی پێی عێراق بووە.

د. عەبدوڵڵا مەجید ڕایگەیاند: “دانانی ڕۆژی مەراسیمی دابەشكردنی خەڵات و جامی وەرزی ئەمساڵی خولی تۆپی پێی یانە بژاردەكانی عێراق لە لایەن یەكیەتیی تۆپی پێی عێراق بووە، ئێمە هیچ پەیوەندییەكمان پێوە نەبووە”.

بڕیارە ڕۆژی 16ی ئەم مانگە لە مەراسیمێكی تایبەت دا لە یاریگەی فڕەنسۆ هەریری جام و خەڵاتی وەرزی ئەمساڵی خولی تۆپی پێی یانە بژاردەكانی عێراق دابەش بكرێت، كە لە وەرزی ئەمساڵدا یانەی هەولێر بۆ جاریی چوارەم لە مێژووی خۆیدا نازناوەكەی بردەوە.

سەرۆكی یانەی هەولێر وتی: “پێویستە خەڵك شانازی بە ڕۆژی 16ی ئابەوە بكات كە ڕۆژی دامەزراندنی حزبێكی گەورە و خەباتكاری كوردستانە و چەندان قوربانی داوە و كاردەكات بۆ ئاوەدانی كوردستان، نابێت ئەوەش لە بیر بكەین كە سەرجەم یانەكانی كوردستان دابەش كراون بەسەر حزبەكانی كوردستاندا”.

ماوەی هەفتەیەك دەبێت ڕاگەیاندنەكانی بەشێك لە لایەنەكانی كوردستان ڕەخنە ئاراستەی یانەی هەولێر دەگرن و باس لەوە دەكەن كە یانەی هەولێر سەر بە پارتی دیموكراتی كوردستانە، بۆیە مەراسیمەكە لە ڕۆژی 16ی ئابدا ساز دەكرێت.

سەرۆكی یانەی هەولێر جەختی كردەوە “یانەی هەولێر تازە نییە كە پارتی پاڵپشتی بكات، بەڵام بۆ لە ڕابردوودا كەس ڕەخنەی نەگرت، پێم وایە هەندێك خەڵك پێیان خۆش نییە كە دەستكەوتمان هەیە، بۆیە ئەو جۆرە لێكدانەوانە دەكەن، بە پێچەوانەوە ڕوانینی ئێمە ئەوەیە كە یانەكەمان نوێنەری هەموو كوردێكە و نازناوەكان بۆ هەموو خەڵكی كوردستانە “.


یانەی هەولێر شەوی 16ی ئاب لەسەر یاریگەی خۆیدا ڕووبەڕووی یانەی قوەی جەوییە دەبێتەوە كە یارییەكی بەهێز و گرینگە، لە دوای یارییەش تیپەكە خەڵاتی ئەم وەرزەی خولی بژاردەی عێراقی پێ دەبەخشرێت، كە ئەم وەرزە بۆ جاری چوارەم لە مێژووی خۆیدا نازناوەكەی بەدەست هێنا.
Share this article :

Post a Comment

 
Support : | GOVAND KOYE |
ساڵی © 2011. ماڵپه‌ری کوردستان سپۆرت
مـاڵـپـه‌ری کوردسـتان سـپۆرت تـایبه‌ته‌ به‌ بـڵاو کـردنـه‌وه‌ی نوێـتـریـن
هه‌واڵی وه‌ر زشی و گواستنه‌وه‌ی په‌خشی راسته‌وه‌خۆی یاریه‌کان