خولی ئیتاڵی دەستپێدەکات

Friday, August 24, 20120 التعليقات


سبەی شەممە ٢٥ ی ئاب , کاروانی وەرزێکی نویێی خولی یارییەکانی ئیتاڵیا ( سیریا ئەی ) دەستپێدەکات و لەم وەرزەدا ٢٠ یانە بۆ ماوەی نزیکەی ٩ مانگ ململانیی نازناوەکەدەکەن .

وەرزی ڕابردوو کە یانەی ( یۆڤانتۆس) توانی ببێتە پاڵەوان ئەمساڵ بە بێ ( کۆنتی ) ڕاھێنەرێتی بەو پێپەی کۆنتی بەھۆی تاوانبارکردنی بە دەستکاریکردنی بە ئەنجامی یارییەکانەوە لە پێشوودا بۆ ماوەی ١٠ مانگ ڕاگیرا .

ھەرچی ئایسی میلانە ئەمساڵ بە ڕابەرێتی ئالگیری تەواو پێکھاتەکەی نوێیە بەو پێیەی تەواوی ئەستێرەکانی وەک ( ئیبراھیمۆیڤ و سیلڤاو سیۆرف و نێستا گاتوسۆو کاسانۆ ) ڕۆیشتن .

ئەو ئەنتەرمیلانەى کە ساڵی پار قوربانی ئەنحامە خراپەکانی بوو ئەمساڵ دەیەوێت شکۆی خۆى بگەڕێنێتەوەو بەو ھۆیەشەوە ستراماچۆنی ڕاھێنەر پلانێکی گونجاوی لەبەردەستە .


خشتەی یارییەکانی سبەی شەممە 
کاتژمێر ٦
فیرۆنتینا-ئۆدەنیزی

کاتژمێر ٤٥-٩
پارما-یۆڤانتۆس 
Share this article :

Post a Comment

 
Support : | GOVAND KOYE |
ساڵی © 2011. ماڵپه‌ری کوردستان سپۆرت
مـاڵـپـه‌ری کوردسـتان سـپۆرت تـایبه‌ته‌ به‌ بـڵاو کـردنـه‌وه‌ی نوێـتـریـن
هه‌واڵی وه‌ر زشی و گواستنه‌وه‌ی په‌خشی راسته‌وه‌خۆی یاریه‌کان