دكتۆر به‌رهه‌م پێشوازی له شاندی تۆپی پێی یانه‌ی سلێمانی كرد
|
![]()
فۆتۆ: ڕه‌نج عه‌بدوڵا
ئه‌مرۆ 14\8\2012 له‌شاری به‌غدا به‌رێز د. به‌رهه‌م ساڵح پێشوازیكرد له وه‌فدی تۆپی پێی یانه‌ی وه‌رزشی سلێمانی به بۆنه‌ی سه‌ركه‌وتنیان بۆ ریزی یانه بژارده‌كانی عێراق.
له‌وته‌یه‌كیدا بۆ ستافی یانه‌ی وه‌رزشی سلێمانی به‌رێز د. به‌رهه‌م ساڵح وتی خۆشحاڵم ئه‌مرۆ پێشوازیده‌كه‌م له تیپی تۆپی پێی یانه‌ی وه‌رزشی سلێمانی كه‌توانیتان به هه‌وڵ‌و ماندوبونی وه‌رزشیانه‌ی خۆتان‌و ئه‌وپشتیوانه‌ی لێتان كراوه یانه‌كه‌تان سه‌ربخه‌ن بۆ خولی یانه بژارده‌كانی عێراق تاوه‌كو شانه‌به‌شانی یانه‌كانی هه‌ولێر‌و دهۆك ئاستی وه‌رزشی كوردستان به‌رزتر رابگرن وتیشی ئه‌م سه‌ركه‌وتنه ده‌سكه‌وتێكی گه‌وره‌یه بۆ شاری سلێمانی‌وهه‌مو خه‌ڵكی كوردستان. هه‌رله‌وته‌كه‌یدا به‌رێز د. به‌رهه‌م ساڵح ده‌ستخۆشی له راهێنه‌ر‌و یاریزانان‌وستافی تیپی سلێمانی كرد‌و هیوای خواست سبه‌ینێش له‌یاری كۆتای خوله‌كه‌دا كه‌له شاری به‌غدا به‌رێوه ده‌چێت جامی پاڵه‌وانێتی خولی یانه نایابه‌كانی عێراق ببه‌نه‌وه‌و بیكه‌نه دو سه‌ركه‌وتن بۆ شاری سلێمانی‌و كوردستان‌و له داهاتوشدا سه‌ركه‌وتنی گه‌وره‌تر تۆماربكه‌ن‌وخزمه‌تی زیاتر به وه‌رزشی كوردستان بكه‌ن, هه‌ربه‌و بۆنه‌یه‌وه د. به‌رهه‌م به‌رده‌وامبونی خۆی له‌پشتیوانی كردنی وه‌رزش‌و وه‌رزشكارانی سلێمانی‌و شاره‌كانی تری كوردستان ده‌ربری. له‌به‌رامبه‌ردا ستافی یانه‌ی وه‌رزشی سلێمانی سوپاسی د. به‌رهه‌میان كرد‌و خۆشحاڵی خۆیان بۆ ئه‌م پێشوازیكردن‌و پشتیوانیه به‌رده‌وامه‌ی به‌رێزیان ده‌ربری‌و به خه‌مخۆری‌و پاڵپشتیكردن وپێشخستنی ره‌وتی وه‌رزشیان له‌قه‌ڵه‌مدا . شیاوی باسه هه‌ریه‌ك له‌به‌رێزان سه‌لاَح محه‌مه‌د كه‌ریم جێگری یه‌كه‌می سه‌رۆكی لیژنه‌ی ئۆڵمپی كوردستان‌و هه‌رده ره‌ئوف بارام جێگری سه‌رۆكی یانه‌ی وه‌رزشی سلێمانی ئاماده‌ی دیداره‌كه‌بون. ![]() ![]() |
سه ره تادكتۆر به‌رهه‌م پێشوازی له شاندی تۆپی پێی یانه‌ی سلێمانی كرد
Post a Comment