ڤیدیۆ, گەڕانەوەی تۆپی پێی یانەی سلێمانی بۆ شارە حەیاتەکە

Thursday, August 16, 20121التعليقات

ڤیدیۆ, گەڕانەوەی تۆپی پێی یانەی سلێمانی بۆ شارە حەیاتەکە
جامی خولی نایابی عیراق بە دەستی ھاندەرانەوە لە شەقامی سەھۆڵەکە
پاش ئەوەی توانیان ببنە پاڵەوانی خولی نایابی عیراق و بۆ وەرزی داھاتوو بگەنە خولی بژاردەی عیراق بۆ تۆپی پێ .

کاتژمێر ١ ی شەوی ڕابروو شاندی تۆپی پێی یانەی سلێمانی گەیشتەوە شاری سلێمانی و ھەر لە دەروازەی تاسوڵجەو ھاندەران لە پێشوازییان و دواتر بە ئامادەبوونی سەرۆکی یانە پێشوازییان لێکرا .

پاشان کەژاوەی ئۆتۆمبیلەکانی یانەکە کەوتە ڕێ بۆ شەقامی سەھۆڵەکەو لەوێش خۆشی شادی ھاندەران و وەرزشکارانی شارەکە بە ئاھەنگ گەرمترا کراو جامەکەش لە ئامێزی ھاندەران دەگیرا و تا دەرەنگانێکی شەویش خۆشیەکانی ئەو نازناوەی یانەی دایک درێژەی کێشا

Share this article :

+ التعليقات + 1 التعليقات

Post a Comment

 
Support : | GOVAND KOYE |
ساڵی © 2011. ماڵپه‌ری کوردستان سپۆرت
مـاڵـپـه‌ری کوردسـتان سـپۆرت تـایبه‌ته‌ به‌ بـڵاو کـردنـه‌وه‌ی نوێـتـریـن
هه‌واڵی وه‌ر زشی و گواستنه‌وه‌ی په‌خشی راسته‌وه‌خۆی یاریه‌کان