خــانـــمــانی ئـــەمەریــکا بـــوونـە پاڵەوانی تۆپی پێی

Friday, August 10, 20120 التعليقات

خانمانی ئەمەریکا بوونە پاڵەوانی تۆپی پێی
تیپی تۆپی پێی خانمانی ئەمەریکا کۆنترۆڵی تۆپی پێی جیھانیان کردەوە لەسەر مەدالیای زێر یابانیان توشی شکست کرد .

لە چوارچێوەی یاری کۆتایی تۆپی پێی خانمان لە ململانێیەکانی یارییەکانی ئۆلۆمپیادی لەندەن ھەردوو ھەڵبژاردەی کچانی ئەمەریکاو یابان بە یەک گەیشتن کە ھەمان دوو ھەڵبژاردە لە یاری کۆتایی جامی جیھانیش بە یەک گەیشتبوون .

کچانی ئەمەریکا ھەرزوو ویستیان خۆیان بۆ زێر یەکلا بکەنەوە نەوەک کۆمپیوتەری ژاپۆنی زەفەریان پێبەرێت ئەوەبوو بە دوو گۆڵ پێشکەوتن سەرباری یابان گۆلێکی کرد بەڵام بێھودە بوو بۆیە یارییەکەش ٢-١ بۆ ئەمەریکا کۆتایھات بۆ دووەم جاری لەسەری یەک بوونە پاڵەوان .و لەسەر پلەی سێھەمیش خانمانی کەنەدا توانیان لەفەرەنسا ببەنەوە .
Share this article :

Post a Comment

 
Support : | GOVAND KOYE |
ساڵی © 2011. ماڵپه‌ری کوردستان سپۆرت
مـاڵـپـه‌ری کوردسـتان سـپۆرت تـایبه‌ته‌ به‌ بـڵاو کـردنـه‌وه‌ی نوێـتـریـن
هه‌واڵی وه‌ر زشی و گواستنه‌وه‌ی په‌خشی راسته‌وه‌خۆی یاریه‌کان