دووشەممە هەولێر دەبێتە میوانی زەورا لە خولی بژاردەی عێراق بۆ تۆپی پێی
|
![]()
رۆژی دووشەممە کاتژمێر 7ی ئێوارە لە یاریگەی شەعب-ی نێودەوڵەتی لە شاری بەغداد، هەردوو یانەی زەورا و هەولێر رووبەرووی یەکتر دەبنەوە لە چوارچێوەی یارییەکانی هەفتەی 14یەمی قۆناغی دووەمی خولی بژاردەی عێراق بۆ تۆپی پێی.
ئەم یارییە هەریەکە لە ناوبژیوانان موهند قاسم ناوبژیوانی ناوەڕاست و نەجاح رەحیم یاریدەدەری یەکەم و ئەمیر داوود یاریدەدەری دووەم و سەمیر ساجت ناوبژیوانی چوارەم یارییەکە بەرێوە دەبن. لەم یارییەدا بەهۆی پێکان یاریزانی یانەی هەولێر لوئەی سەڵاح یاری ناکات و یاریکردنی یاریزان مەهدی کەریم دیار نییە و لەسەر بڕیاری پزیشکی تیپەکە رادەوستێت، دوای ئەوەی لە پاڵەوانێتی عەرەب لەگەڵ هەڵبژاردەی عێراق تووشی پێکان هات، لە هەمان کاتدا یاریزانی هێڵی بەرگری یانەی هەوڵیر ئەحمەد ئیبراهیم پەیوەندی بە یانەی هەولێر کرد. یانەی هەولێر لە پلەی یەکەمی خولی بژاردەی عێراق دێت بە کۆکردنەوەی 66 خاڵ و چوار یاری دواخراوی هەیە لەگەڵ یانەکانی: (نەجەف، نەفت، شورتە، قوە جەوییە) و یانەی زەورا لە پلەی هەشتەم دێت بە کۆکردنەوەی 47 خاڵ. |
سه ره تادووشەممە هەولێر دەبێتە میوانی زەورا لە خولی بژاردەی عێراق بۆ تۆپی پێی
Post a Comment