گۆتی ده‌یه‌وێت به‌یه‌كجاری واز له‌یاری تۆپی پێ بهێنێت
|
![]()
به‌پێی راپۆرته هه‌والێكی رۆژنامه‌ی ( as ) ی ئیسپانی بلاوكراوه‌ته‌وه خۆسیه ماریا گۆتی یاریزانی پێشووی یانه‌ی ریال مه‌درید ده‌یه‌وێت به‌یه‌كجاری واز له تۆپی پێ بهێنێت ، به‌تایبه‌ت كه تائیستا هیچ یانه‌یه‌ك بۆندی پێشكه‌ش نه‌كردوه تا یاری بۆ بكات .
رۆژی سێ شه‌ممه رابردوو گۆتی له‌گه‌ل به‌رپرسانی یانه‌ی ویستهام ی له‌نده‌نی گفت وگۆیان ئه‌نجام دا ، به‌لام بێ ئه‌نجام بوو ، بۆیه ئه‌و یاریزانه هه‌ست به‌بێ هیوایی ده‌كات له تۆپی پێ دا و وازهێنان له تۆپی پێ به باشترین چاره‌سه‌ر ده‌زانێت . گۆتی دوای ئه‌وه‌ی ماوه‌ی یه‌ك سال و نیو یاری بۆ یانه‌ی بیشكتاش ی توركی كرد و له‌گه‌ل ئه‌و یانه توركیه و نازناوی خولی توركیا ی به‌ده‌ست هێنا ، به‌لام به‌هۆی هه‌ندێ كێشه‌وه ریزی یانه‌كه‌ی جێهێشت و ئیستاش هیچ یانه‌یه‌ك گرنگی به‌تواناكانی ئه‌و یاریزانه نادات . گۆتی له‌گه‌ل یانه‌ی ریال مه‌درید 542 یاری ئه‌نجام داوه ، له‌گه‌ل یانه‌ی بیشكتاش 40 یاری ئه‌نجام داوه ... 77 گۆلی بۆ یانه‌ی شاهانه تۆمار كردووه ، هه‌روه‌ها 12 گۆلی بۆ بیشكتاش تۆمار كردووه . |
سه ره تاگۆتی ده‌یه‌وێت به‌یه‌كجاری واز له‌یاری تۆپی پێ بهێنێت
Post a Comment