ھاندەرانی ڕیاڵ یادی سێساڵەی دەکەنەوە
|
![]()
دوای ئەوەی لەڕۆژێکی وەک ئەمڕۆدا و سێ ساڵ پێش ئێستا ئەستێرەی پرتوگالی و یانەی مانچستەر یونایتد کریستیانۆ ڕۆناڵدۆ بەبۆندێکی خەیاڵی پەیوەندی بەیانەی ڕیاڵ مەدریدەوەکرد و لەشەیتانەوە بوو بەشازادە،ئەمڕۆ ھاندەرانی ڕیاڵ مەدرید لەڕێگەی تۆڕەکۆمەڵایەتیەکانەوە ھەریەکەو بەجۆرێک ئەو یادەیانکردەوە و بەڕۆژێکی مێژووی و دەستپێکردنی سەردەمێکی زێڕینی دوای ڕۆناڵدۆی دیاردە و زێدان و فیگۆ دادەنێن.
شایەنی باسە سێ ساڵ پێش ئێستا لەساڵی ٢٠٠٩ کریستیانۆ ڕۆناڵدۆ لەیانەی مانچستەر یونایتدی ئینگلیزیەوە پەیوەندی بەیانەشی ڕیاڵمەدریدی ئیسپانیەوەکرد و توانیشی ئاستێکی بەرز لەو یانەیە پێشکەشبکات و وەرزی ڕابردوتر نازناوی جامی شای بۆ یانەی شاھانەبەدەست ھێنا و وەرزی ڕابردووش نازناوی لالیگای بۆ بەدەست ھێنا و پاڵێوراوێکی بەھێزی دەستەبەرکردنی تۆپی ئاڵتوونیە بۆ وەرزی ٢٠١١ -٢٠١٢ . |
سه ره تاھاندەرانی ڕیاڵ یادی سێساڵەی دەکەنەوە
Post a Comment