ھەولێر خالێکی گرنگی لە بەغدادەوە ھێناییەوە

Monday, July 9, 20120 التعليقات


ھەولێر خالێکی گرنگی لە بەغدادەوە ھێناییەوە
یاری لوتکەی ئەم ھەفتەی خولی تۆپی پێی بژاردەی عیراق لە نێوان ھەولێرو زەورا بە یەکسانبون بە بێگۆڵ کۆتایھات.

 ئێوارەی ئەمڕۆ  کاتژمێر ٧ی ئێوارە لە یاریگەی شەعب-ی نێودەوڵەتی لە شاری بەغداد، ھەردوو یانەی زەورا و ھەولێر رووبەرووی یەکتر بوونەوە ئەویش لە چوارچێوەی یارییەکانی ھەفتەی ١٤یەمی قۆناغی دووەمی خولی بژاردەی عێراق بۆ تۆپی پێی پاش یارییەکی تا رادەیەک بەھێز ھەردوولا بێ گۆڵ  و خالێک یاریگایان بەجێھێشت.


بەو شێوەیەش ھەر یانەی ھەولێر لە پلەی یەکەمی خولی بژاردەی عێراق مایەوە بە کۆکردنەوەی 67 خاڵ و چوار یاری دواخراوی ھەیە لەگەڵ یانەکانی (نەجەف، نەفت، شورتە، قوە جەوییە) و یانەی زەورا لە پلەی ھەشتەم دێت بە کۆکردنەوەی 48 خاڵ.
Share this article :

Post a Comment

 
Support : | GOVAND KOYE |
ساڵی © 2011. ماڵپه‌ری کوردستان سپۆرت
مـاڵـپـه‌ری کوردسـتان سـپۆرت تـایبه‌ته‌ به‌ بـڵاو کـردنـه‌وه‌ی نوێـتـریـن
هه‌واڵی وه‌ر زشی و گواستنه‌وه‌ی په‌خشی راسته‌وه‌خۆی یاریه‌کان