کوردستان تووشی یەکەم شکست ھات
|
![]()
یارییەکانی ڤیستڤاڵی تۆپی پێ ی ووڵاتی نەرویژ (نۆروای کاپ) درێژەی ھەیە کە لە ناوچەی (ئیکە بێرگ) بەرێوەدەچێت ، لە سێھەم رۆژی پاڵەوانێتییەکەداو لە یارییەکی کۆمەڵەی (١٦) کە دوا یاری بوو ئەنجامی دا ھەڵبژاردەی تازەپێگەیشتوانی کوردستان لەگەڵ تیپی (لۆرنسکوک) بەیەکگەیشتن ، ھەردوولا لە یارییەکانی رابردوویاندا خاوەنی (٤) خاڵ بوون بۆیە بۆ پێشەنگی کۆمەڵەکە ھەوڵیان دەدا ، گێمی یەکەم یاریزانانی ھەردوو تیپ کێبرکێیان دەکرد لەسەر کۆنترۆڵ کردنی ناوەراستی یاریگا کە لەوێوە ھێرشیان بنیات دەنا بۆ سەر گۆڵی یەکتر چەند ھەلێک بۆ یاریزانان دروست بوو بەڵام سوودیان لێوەرنەگیرا ئەم گێمە بەبێ گۆڵ کۆتایی ھات ، گێمی دووەم یارییەکە ململانێ ی زیاتری بەخۆوە بینی بەوەی ھەوڵی زۆر دەدرا تاوەکو گۆڵی پێشکەوتن تۆماربکرێت ، ھەڵبژاردەی کوردستان چەندین گۆرانکاری لە تیپەکەدا ئەنجامدا بەمەبەستی سەرلەنوێ پێداکردنەوەی ھێز بە رۆحی تیپەکەدا بەڵام ماندووبوون بە یاریزانەکانەوە دیاربوو ئەمەش وای کرد کە نەتوانن ھەل بۆ تۆمارکردنی گۆڵ دروست بکەن ، پێش تەواو بوونی یارییەکە بە (٥) دەقیقە ناوبژیوان لێدانێکی راستەوخۆی بۆ تیپی لۆرنسکوک ھەژمارد کرد و لە جێ بەجێ کردنیدا (ماتیاس) توانی گۆڵی پێشکەوتنی یارییەکە تۆماربکات ، دوای ئەم گۆڵە یاریزانانی کوردستان کەوتنە خۆو ریزەکانیان رێکخستەوە و چەند ھێرشێکیان برد لە دەقیقەی (٥٨) و بەھۆی ئەوەی توندوتیژی کرا ناوبژیوان فیکەی پەنالتی بۆ کوردستان ھەژمارد کرد بەڵام (ئەحمەد غەریب) نەیتوانی سەرکەوتوو بێت لە جێ بەجێ کردنیدا و ھەلێکی زۆر ئاسانی بۆ یەکسان کردنەوەی ئەنجامەکە لە دەستدا و یارییەکە بە گۆڵێکی بێ بەرامبەر لە سوودی (لۆرنسکوک) کۆتایی ھات بەمەش ھەڵبژاردەی کوردستان تووشی یەکەم شکست ھات لە خولەکەدا بەڵام ئەم شکستە رێگر نەبوو لە سەرکەوتنی ھەڵبژاردەکە بۆ قۆناغی (٣٢) کە بە پلەی دووەمی کۆمەڵەکەی لە دوای تیپی (لۆرنسکوک) سەرکەوتنی بۆ ئەو قۆناغە دەستەبەرکرد .
|
سه ره تا
ههڵبژاردهی کوردستان
کوردستان تووشی یەکەم شکست ھات
کوردستان تووشی یەکەم شکست ھات
Tuesday, July 31, 20120 التعليقات
التسميات:
ههڵبژاردهی کوردستان
Post a Comment