به‌رواری كلاسیكۆ دیاریكرا .. ![]() دوای ئه‌وه‌ی له‌لایه‌ن یه‌كێتی تۆپی پێ ی ئیسپانیه‌وه خشته‌ی هه‌فته‌ی یه‌كه‌می خولی لالیگا ده‌شتنیشانكرا ، هاوكات یاری هاتن و چوونی نێوان هه‌ردوو یانه‌ی به‌رشه‌لۆنه و ریال مه‌درید دیاریكرا كه‌به ( كلاسیكۆ ) ناسراوه . به‌پێی ئه‌و خشته‌یه‌ی دیاریكراوه یانه‌ی ریال مه‌درید ی پاله‌وانی لیگا یه‌كه‌م یاری خۆی به‌رامبه‌ر یانه‌ی ڤالنسیا له‌نێو یاریگای سانتیاگۆبرنابیۆ و له‌به‌رده‌م هانده‌رانیدا ئه‌نجام ئه‌دات . بۆ یاری كلاسیكۆ یه‌كێتی ناوبراو بریاری دا یه‌كه‌م روبه‌روو بونه‌وه‌ی نێوان ئه‌و دوو یانه زلهێزه له‌به‌رواری 7 ی تشرینی یه‌كه‌م له‌نێو یاریگای كامپ نۆ ئه‌نجام بد‌رێت و یاری گه‌رانه‌وه‌ش له 3 ی مارس ی 2013 له‌نێو سانتیاگۆ ئه‌نجام ئه‌درێت |
سه ره تابه‌رواری كلاسیكۆ دیاریكرا ..
Post a Comment