یه‌كێتی تۆپی پێ ی ئیسپانیا گۆرانكاری له كاتی یاری كلاسیكۆدا ئه‌كات |
![]() دوای ئه‌وه‌ی له‌لایه‌ن یه‌كێتی تۆپی پێ ی ئیسپانیا خشته‌ی یاریه‌كانی وه‌رزی ( 2012 - 2013 ) ی لیگا ده‌ستنیشانكرا ، هه‌روه‌ها كاتی ئه‌نجامدانی یاری كلاسیكۆ له‌نێوان هه‌ردوو یانه‌ی به‌رشه‌لۆنه و ریال مه‌درید دیاریكرا ، ئیستا به‌هۆی ره‌خنه‌گرتنه‌وه له‌هه‌ولی ئه‌وه‌دایه گۆرانكاری له‌و به‌رواره‌دا بكات . به‌پێی راپۆرته هه‌والیه‌كانی ئیسپانیا بلاوكراوه‌ته‌وه ، هه‌موو هانده‌رانی به‌رشه‌لۆنه و ریال مه‌درید بیریانه وه‌رزی رابردوو چۆن په‌ستانێك له‌سه‌ر یاریزانانی هه‌ردوو یانه دروست ببوو له روی جه‌سته‌یی و ده‌رونیه‌وه به‌هۆی ئه‌نجامدانی یاری كلایسیكۆ له هه‌فته‌كانی كۆتایی خوله‌كه‌دا و هاوكات ئه‌نجامدانی یاری یانه پاله‌وانه‌كان . هه‌ردوو یانه وه‌رزی رابردوو له‌كۆتاییه‌كاندا یاری كلاسیكۆیان ئه‌نجامدا كه گرنگی و تایبه‌تمه‌ندی خۆی هه‌یه ، هاوكات هه‌ردوو یانه له خولی یانه پاله‌وانه‌كاندا دوو یاری زۆر گرنگ و به‌هێزیان به‌رامبه‌ر چیلسی ئینگلیزی و بایرن میونخ ی ئه‌لمانی ئه‌نجامدا و هه‌ردوو یانه توشی شكست بوون و مالئاواییان له پاله‌وانێتیه‌كه كرد . به‌هۆی ئه‌م هۆكارانه‌وه یه‌كێتی ناوبراو له بیرۆكه‌ی گۆرانكاری كاتی یاریه‌كانی كلاسیكۆدایه‌و ده‌یه‌ویت كاته‌كان پێش بخات . |
سه ره تا
خولی ئیسپانی
یه‌كێتی تۆپی پێ ی ئیسپانیا گۆرانكاری له كاتی یاری كلاسیكۆدا ئه‌كات
یه‌كێتی تۆپی پێ ی ئیسپانیا گۆرانكاری له كاتی یاری كلاسیكۆدا ئه‌كات
Thursday, July 12, 20120 التعليقات
التسميات:
خولی ئیسپانی
Post a Comment