شاجوانەکەی تێنس دۆرا و فیدرێر بەپێکانەوە بردیەوە
|
![]()
لەمیانەی یاریەکانی پالەوانێتی ویمبلدۆن بۆ تێنسی سەرزەوی و لەقۆناغی جوارەمی پالەوانێتیەکەدا ئەمرۆ کاتژمێر ٣ رۆجەر فیدرێری سویسری روبەروی خافێر مالیسی بەلجیکی بۆوە.
لەسەرەتای یاریەکە فیدرێر بەئاستێکی مام ناوەند یاری دەکرد تا لەنیوەی کۆمەلەی یەکەمدا یاریگای بەجێھێشت بەمەبەستی پشکنین بۆ پێکانەکەی دواتر دەرکەوت کە لەپشتیدا ئازاری ھەیە. پاش گەرانەوەی رۆجەر توانی دوو کۆمەلە بەدەست بێنێ بەلام کۆمەلەی سێیەمی لەدەستدا و لەکۆمەلەی چوراەم گەرایەوە و توانی یاریەکە بە ٣ کۆمەلە بەرامبەر کۆمەلەیەک بباتەوە لەیاری داھاتوودا روبەروی میخائیل یوژنی روسی دەبێتەوە. لەلایەکی ترەوە و لەیاریەکەی ئاستی کچاندا ماریا شاراپۆڤا شکستی ھێنا بەرامبەر سابین لیزسکی ئەلمانی و شارا یاریەکەی بە دوو کۆمەلە دۆراند. |
سه ره تاشاجوانەکەی تێنس دۆرا و فیدرێر بەپێکانەوە بردیەوە
Post a Comment