بە چوار خاڵ ھەولێر دەبێتە پاڵەوانی عیراق

Thursday, July 12, 20120 التعليقات


بە چوار خاڵ ھەولێر دەبێتە پاڵەوانی عیراق

کاتژمێر ٥ ی ئێوارەی ئەمڕۆ پێنجشەمە یانەی ھەولێر لە چوارچێوەی یارییە دواخراوەکانی لە خولی تۆپی پێی یانە بژاردەکانی عێراق رووبەڕووی یانەی نەجەف دەبێتەوە و لە کۆی ئەو ٧ یارییەی کە ماویەتی تەنیا بە ٤ خاڵە دەبێتە پاڵەوانی ئەمساڵ.

ئەم یارییە یەکێکە لە یارییە دواخراوەکانی یانەی ھەولێر لە گەڕی ٤ی قۆناغی دووەم  ئەگەر یانەی ھەولێر لەو یارییەدا سەرکەوتن بەدەست بێنێ پێویستی بەتەنیا خاڵێک دەبێ بۆ ئەوەی بەڕەسمی ببێتە پاڵەوانی ئەم وەرزەی خولی بژاردەی تۆپی پێی عێراق.

 لەو یارییەدا کە لە یاریگەی یانەی نەجەف ئەنجام دەدرێت ، ٢ یاریکەری سەرەکی ئەوانیش مەھدی کەریم و لوئەی سەڵاح بەھۆی ئەنگاوتنەوە یاری ناکەن

یارییەکە بەناوبژیوانی فەلاح عەبد و یاریدەرانی عەلی زێدان و رەعد موسا و عەلی عەباس بەڕێوە دەچێ.
ئەمڕۆ ھەر لە چوارچێوەی یارییە دواخراوەکانی خولی بژاردەی تۆپی پێی عێراق ٣ یاریی تر دێنە دێنە ئەنجامدان ئەوانیش سناعە × قووە جەوییە، نەفت × زەوڕا و حدوود × بەغدا.

یانەی ھەولێر تا ئێستە بەکۆکردنەوەی ٦٧ خاڵ لە پێشەنگی ریزبەندی یانەکانی خولەکە دێ، ھەروەھا یانەی نەجەف ٤٥ خاڵی ھەیە و لە پلەی نۆیەمی ریزبەندییەکەیە.
Share this article :

Post a Comment

 
Support : | GOVAND KOYE |
ساڵی © 2011. ماڵپه‌ری کوردستان سپۆرت
مـاڵـپـه‌ری کوردسـتان سـپۆرت تـایبه‌ته‌ به‌ بـڵاو کـردنـه‌وه‌ی نوێـتـریـن
هه‌واڵی وه‌ر زشی و گواستنه‌وه‌ی په‌خشی راسته‌وه‌خۆی یاریه‌کان