ئەوروپا پاڵەوانێکی نوێ دەستنیشان دەکات

Sunday, July 1, 20120 التعليقات


ئەوروپا پاڵەوانێکی نوێ دەستنیشان دەکات
بڕیارە ئەمشەو کاتژمێر ٤٥-٩ بە کاتی ھەرێمی کوردستان و بە دیاریکراوی لە نێو یاریگای ئۆلۆمپی لە کیڤی پایتەختی ئۆکرانیا پەردە لە سەر چواردەھەمین پاڵەوانێتی جامی نەتەوەکانی ئەوروپا دابدرێتەوە کە لە ھەشتی مانگی ڕابردووە لە ھەردوو وڵاتی ئۆکرانیاو پۆڵەندا بەڕێوەدەچێت .

یاری کۆتایی ئەم پاڵەوانێتیە لە نێوان دوو ھەڵباردەی زلھێزو خاوەن مێژوو ئەوانیش ( ئیتاڵیا-ئیسپانیا) .

مێژووی ڕوبەڕوبونەوەکانی ئەم دوو ھەڵبژاردەیە ٢٦ جارە و ئیتاَلیا ٨ جار براوەو ٧ جاریش لارۆخای ئیسپانی و ١١ جاریش یەکسان بوون .

ڕەنگە ئەمشەو ھەڵبژاردەی ئیسپانیا بەم یاریزانانەوە یاریبکات

 کاسیاس 
ئەلبا, پیکیە, راموس, ئەربیلوا
چافی, بوسکیتس, ڕلونسو ,ئنیستا,
فابریگاس, سیلگا

لە بەرامبەردا بۆچوون بۆ ھەڵبژاردەی ئیتاڵیا بەم شێوەیەیە  

 بوفون
بالزاریتی, کیلینی, بارزالی, ئەباتی,
مارکیزیو, پیرلو, دی روسی ,مونتولیفو
بالوتیلی, کاسانو

ئەم دوو ھەڵبژاردەیە ٩ جار لە جامی نەتەوەکانی ئەوروپا بە یەک گەیشتون  تا ئێستا ئیسپانیا لەو یارییانە نەیتوانیوە لە کاتی یاسایدا لە ئیتاڵیا بباتەوە بەڵام ئیسپانیا بە لێدانی سزا لە ساڵی ٢٠٠٨ لە جامی ئەوروپا ئیتاڵیای کردە دەرەوە .


ئیتاڵیا یەکێکە لەو چوار ھەڵبژاردەییەی کە توانیوێتی لە دوای بەدەستھینانی جامی جیھانی لە ئیسپانیا بباتەوە دوای ئەوەی لە مانگی ھەشتی ساڵی ڕابردوو ٢-١ براوە بوو.
Share this article :

Post a Comment

 
Support : | GOVAND KOYE |
ساڵی © 2011. ماڵپه‌ری کوردستان سپۆرت
مـاڵـپـه‌ری کوردسـتان سـپۆرت تـایبه‌ته‌ به‌ بـڵاو کـردنـه‌وه‌ی نوێـتـریـن
هه‌واڵی وه‌ر زشی و گواستنه‌وه‌ی په‌خشی راسته‌وه‌خۆی یاریه‌کان