ناوبژیوانی یاریه‌كه‌ی , ئیسپانیا vs پورتوگال ده‌ستنیشانكرا
|
![]()
یه‌كێتی تۆپی پێی ئه‌وروپا بڕیاریدا یاری یه‌كه‌می نیوه‌ی كۆتایی جامی نه‌ته‌وه‌كانی ئه‌وروپا كه سبه‌ی چوارشه‌ممه له نێوان هه‌ردوو هه‌ڵبژارده‌ی پوتورگال و ئیسپانیا ئه‌نجام ده‌درێت ڕاده‌ستی ناوبژیوانێكی توركی بكات .
یه‌كێتیه‌كه بڕیایداوه كه ئه‌و یارییه له لایه‌ن ( جونیه‌ت شاكیر) ی ناوبژیوانی توركیه‌وه به‌ڕێوه‌ببرێت به‌و پێییه‌ی ئه‌م ناوبژیوانه چه‌ند یارییه‌كه‌ی ئه‌م پاڵه‌وانێتییه‌ی به‌سه‌ركه‌وتووی به‌ڕێوه‌بردووه . له به‌رامبه‌ر دانانی ئه‌م ناوبژیوانه توركیه ئه‌مرۆ ده‌سته‌ی كارگێری هه‌ڵبژارده‌ی پورتوگال نیگه‌رانی له دانانی جونیه‌ت نیشانداوه‌و ئاشكرایكردووه كه ناتوانێت سه‌ركه‌وتوانه ئه‌و یارییه به‌ڕێوه‌ببات . |
سه ره تاناوبژیوانی یاریه‌كه‌ی , ئیسپانیا و پورتوگال ده‌ستنیشانكرا
Post a Comment