
ڕامۆس و فابریاس: «کاتێکی گونجاو بوو بۆ تۆڵە»
سێرجیۆ ڕامۆس بەرگریکاری هەڵبژاردەی ئیسپانیا و یانەی ڕیاڵ مەدرید خۆشحاڵە بە تۆڵەکردنەوە لە هەڵبژاردەی فەڕەنسا پاش ئەوەی لە قۆناغی هەشتی جامی نەتەوەکانی ئەوروپا شکستیان پێهێنان و دەریانکرد لە پاڵەوانێتییەکە.
فەڕەنسا لە جامی جیهانی ٢٠٠٦ بە ئەنجامی ٣-١ شکستیان بە ئیسپانیا هێنا، ڕامۆس پێی وایە ئەم بردنەوەیە تۆڵەی دۆڕانەکەی ساڵی ٢٠٠٦ ـە و دوای یارییەکە بۆ ڕۆژنامەنووسان وتی «تۆپی پێ ئەوەی باشە هەمووکات هەلی ئەوەت بۆ دەڕەخسێت تۆڵە بکەیتەوە و ئەمڕۆش کاتی ئێمە بوو بۆ تۆڵە، ئیسپانیا قۆناغێکی گرنگی بەرەو پێشەوە بڕی و بەم بردنەوەیە نیشانماندا کە ئێمە کێین و دەتوانین چی بکەین. نابێت دوای ئەم یارییە بیر لە پشوو بکەینەوە چونکە هەموو یارییەک وەک یاری کۆتایی وایە و پرتوگال یش هەڵبژاردەیەکی بەهێزە و زۆر باش لەم پاڵەوانێتییەدا یاری کردووە. هەروەها سیسک فابریگاس سەبارەت بە یارییەکە وتی «لە نیوەی یەکەم زۆر بە باشی یاریمان کرد و لە ڕاستیدا باشترین نیوەی یەکەمی ئێمە بوو لەم جامەدا و زۆر خۆشحاڵین، کەمێک باشتر یاریم کرد بە بەراورد لەگەڵ یارییەکانی دیکە. بەرامبەر فەڕەنسا یاریمان کرد کە ئەوانیش زۆر باش دەجوڵان. زۆر هەوڵمدا و زۆریش ڕامکرد و تەواو ماندووبووم بەڵام یەک شت گرنگە ئەویش ئەوەیە ئیسپانیا سەرکەوتنی بەدەستهێنا».
سیسک سەبارەت بە ڕووبەڕووبونەوەی پرتوگال وتی «پرتوگال زەحمەت دەبێت، خاوەنی یاریزانی بەتوانان لەسەر ئاستی تاکەکەسی و بە کۆمەڵیش جوان یاری دەکەن، لە هێرشی پێچەوانەدا مەترسیدارن و دەبێت بە باشی کار لەسەر ئەوە بکەین. خاوەنی ڕؤناڵدۆ و نانی و ڕاول میریلێس و جواو مۆتینگهۆن کە یاریزانی زۆر بەتوانان».
ئیسپانیا هەڵگری نازناوەکەیە و پرتوگالیش لە ساڵی ٢٠٠٤ گەیشتبووە یاری کۆتایی بەڵام دۆڕا بە یۆنان.
Post a Comment