ئه‌و په‌ناڵتییه‌ی كه له یاری گه‌ڕانه‌وه‌ی قۆناغی پێش كۆتایی خولی یانه پاڵه‌وانه‌كانی ئه‌وروپای وه‌رزی ڕابردوو سێرجیۆ ڕامۆسی به‌رگریكاری یانه‌ی ڕیاڵ مه‌دریدی ئیسپانی له به‌رامبه‌ر مانوێل نۆیه‌ری گۆڵچی ئه‌ڵمانی یانه‌ی بایرن میونخ له ده‌ستیدا بۆته چیرۆكێكی جیهانی و تاكو ئێستاش هه‌ر كه‌سێك ته‌ماشای ئاسمان بكات كه‌سێكی تر كه به‌لایدا تێ بپه‌ڕێت پێی ده‌ڵێت: "ئه‌وه بۆ تۆپه‌كه‌ی ڕامۆس ده‌گه‌ڕێیت؟".
له نوێترین هه‌واڵیشدا له باره‌ی په‌ناڵتییه‌كه‌ی ڕامۆسه‌وه دوێنێ ڕۆژنامه‌ی marca ی مه‌دریدی هه‌واڵێكی كۆمیدی بڵاو كرده‌وه‌كه تیایدا باسی له‌وه كردووه كه له تاقیكردنه‌وه‌ی وانه‌ی فیزیادا له یه‌كێك له زانكۆكانی وڵاتی ئیسپانیا خوێندكاره‌كان تووشی شۆك بوون كاتێك بینیویانه مامۆستای وانه‌كه‌یان پرسیارێكی له باره‌ی شووته سه‌یر و سه‌مه‌ره‌كه‌ی ڕامۆسه‌وه بۆ هێناونه‌ته‌وه كه تیایدا ئاماژه‌ی بۆ دووری یاریزانه‌كه كردووه له تۆپه‌كه‌وه له كاتێكدا له گۆشه‌یه‌كی دیاری كراوه‌وه وه‌ستاوه و گۆڵه‌كه‌ش به گۆشه‌یه‌كی دیاری كرا‌و لێیه‌وه دوور بووه و كێشی تۆپه‌كه‌شی بۆ نووسیون.
:مامۆستاكه دوو وه‌ڵامی داوا كردووه له خوێندكاره‌كانی كه تیایدا
1/ چه‌قی جووڵه‌ی تۆپه‌كه ده‌ست نیشان بكه؟
2/ ئه‌گه‌ر چه‌قی بازنه‌یی تۆپه‌كه RT3 بوو بێت، ئایا ده‌بوو تۆپه‌كه له ناو تۆڕی گۆڵه‌كه‌ی نۆیه‌ردا بوایه؟
جێی ئاماژه بۆ كردنه له ده‌ستدانی ئه‌و په‌ناڵتییه له لایه‌ن ڕامۆسه‌وه ته‌نها په‌ناڵتی نه‌بوو كه یاریزانانی ڕیاڵ له‌و یارییه‌دا له ده‌ستیاندا به‌ڵكو پێش ئه‌ویش هه‌ردوو یاریزانه جیهانییه‌كه‌ی یانه‌كه‌ی ڕیكاردۆ كاكای به‌رازیلی باشترین یاریزانی جیهان له ساڵی 2007 و كریستیانۆ ڕۆناڵدۆی پورتوگالیش باشترین یاریزانی جیهان له ساڵی 2008 دا په‌ناڵتییه‌كانیان فه‌وتاند بوو و به‌و جۆره‌ش یانه‌ی شاهانه ماڵئاوایی له خولی یانه پاڵه‌وانه‌كانی ئه‌وروپا كرد.
.............................................................
Post a Comment