کوردستان ئەمڕۆ لە دھۆکەوە دەرگای چونە کۆتایی ڤیڤا لێدەدات
|
![]()
کاتژمێر ٦ ی ئێوارەی ئەمڕۆ لە نێو یاریگای دھۆکداو لە چوارچێوەی یاری نیوەی کۆتایی جامی ھەرێمەکان ( ڤیڤا) ھەردوو ھەڵبژاردەی کوردستان و پرۆڤینس بە یەک دەگەن .
ئەم یارییە چارەنوسازەی کوڕانی نەوەکانی سەڵاحەدین زەنگی چوونە نێو یاری ئەو پاڵەوانێتیتە کە ماوەی ٥ ڕۆژ ھەرێمی کوردستان لە ئامێزی گرتووە . بۆ ئەم یارییە بە ھۆی پێکانەوە عەبدوڵا مەحمودی ڕاھێنەری ھەڵبژاردەی کوردستان دوو یاریزانی سەرەکی لە دەستداوە بۆیە ئەمڕۆ دەیانەوێت پەی بەسەر ئەو حاڵەتەیان ببەن و دڵی ھاندەرانی کوردستان بھێنە ھەڵپەڕکێ و شادی . شایانی بیرھێناوەیە ھەڵبژاردەی کوردستان بە دوو بردنەوەی لەسەر یەک گەیشتە ئەم قۆناغە دوای ئەوەی لە یەکەم یاری لە شاری ھەولێر بەشەش گۆڵی بێوەڵام لە بیابانی ڕۆژئاوی بردەوەو لە دووەم یاریشدا بە گ ۆلێکی بێوەڵام لە شاری سلێمانی ئۆکستانیای تێەڕاند. ھەر ئەمشەو کاتژمێر ٨ یاری دووەمی نیوەی کۆتایی پاڵەوانێتیەکە لە نێوان قوبرس و زەنزیبار بەڕێوەدەچێت . |
سه ره تاکوردستان ئەمڕۆ لە دھۆکەوە دەرگای چونە کۆتایی ڤیڤا لێدەدات
Post a Comment