ڕۆنالدۆ : هه‌ست به هیچ په‌ستانێک ناکه‌م به‌رامبه‌ر ئیسپانیا
|
![]() کاپتنی هه‌لبژارده‌ی پرتوگال ڕایده‌گه‌یه‌نیت که هه‌ست به هیچ په‌ستان و دڵه‌ڕاوکێیه‌ک ناکات و یاری داهاتووشی به یاریه‌کی ئاسایی وه‌سف کرد . بڕیاره سبه‌ی (ئیسپانیا و پرتوگال ) ڕوبه‌ڕوی یه‌ک ببنه‌وه و هه‌ردوو هه‌ڵبژارده‌ى پرتوگال له‌لایه‌ن ئه‌ستێره‌ی یانه‌ی شاهانه‌وه سه‌رکردایه‌تی بکرێ. کریستیانۆ ڕۆناڵدۆی پرتوگالی ئه‌مڕۆ26ی حوزه‌یرانی2012 به میدیاکانی ڕاگه‌یاند و وتی " له‌و کاته‌وه‌ی که له یانه‌ی شاهانه یاری ده‌کات ڕابه‌رایه‌تی چه‌ندان یاری به‌هێز و چاره‌نوسسازی کردووه و توانیوێتی هانده‌رانی له خۆی ڕازی بکات ، هه‌ر له‌به‌ر ئه‌وه‌ش به یاریه چاره‌نوسسازه‌کان ڕاهاتووه." له کۆتایی وته‌کانیدا ڕۆناڵدۆ ئاماژه‌ی به‌وه دا که ناتوانێت ئاست و لێهاتوویی هه‌ڵبژارده‌ی ئیسپانیا له‌به‌رچاو نه‌گرێت و پشتگوێ‌یان بخات به‌تایبه‌تیش تواناکانی کاسیاسی ئه‌فسانه‌ی یانه‌ی ڕیاڵ مه‌درید، پرتوگالیه‌که وتیشی که هه‌موو هه‌وڵی خۆی بۆ بردنه‌وه‌ی جامه‌که ده‌دات و ته‌نها چه‌ند هه‌نگاویک له جامه‌که‌وه دووره. |
سه ره تاڕۆنالدۆ : هه‌ست به هیچ په‌ستانێک ناکه‌م به‌رامبه‌ر ئیسپانیا
Post a Comment