مەکینەکانی ئەڵمانیا لە بەردەم تواناکانی ڕۆناڵدۆ دەجەنگن

Friday, June 8, 20120 التعليقات


مەکینەکانی ئەڵمانیا لە بەردەم تواناکانی ڕۆناڵدۆ دەجەنگن
یارییەکانی دووەم ڕۆژی پاڵەوانێتی جامی نەتەوەکانی ئەوروپا ئەمڕۆ دەستێدەکەن میلۆنەھا تەماشاکار لە سەر گۆی زەمین چاوەڕوانی ھونەرە بەھێزەکانی ھێزی ئەڵمانەکان و بەڕازیلی ئەوروپا دەبن .

ئەمشەو کاتژمێر ٩,٤٥ دەقیقە بە کاتی پایتەختی کوردستان لە میانی یارییەکانی جەولەی یەکەمی کۆمەڵەی دووەم و لەسەر یاریگای ئەرینا و بە ناوبژیوانی لانۆی فەرەنسی ھەردوو ھەڵبژاردەی ئەڵمانیاو پورتوگال لە یارییەکی ئاگرینی بە یەک دەگەن .

ھەردوو ھەڵبژاردە لەم پاڵەوانێتیە ژمارەیەکی سەختن و بۆیە پێشبینی کردن لە ئەنجامی ئەم یارییەدا مەحاڵە دەچوێنێت , کوڕانی لۆفی ئەڵمانی تا ئێستا پلانەکەیان کەشف نەرکردووە کە چۆن بەربەستی کریستیانۆ گیراو بێت لە بەرامبەردا پورتوگال کە بەڕازیلی ئەوروپا ناسراوە ھەڕەشەیەکی توندی ئاراستەی ئەڵمانەکان کردووە بەوەی تا ٩٠ دەقیقە گیرۆدەیان دەکەن بە پلانێکی بۆ داڕێژراو .

ئەم دوو ھەڵبژاردەیە تا ئێستا لە مێژوودا ١٦ بە یەک جار گەیشتوونن ھەشت جار ئەڵمانیەکان بردویانەتەوەو پوتورگالیەکانیش سێ جار پێنج یاریش یەکسان بوون  تێیدا مەکینەکان ٢٤ گۆڵیان تۆمارکردووەو دراگاویش ١٦ گۆڵ .

لە مێژووی جامی ئەوروپا سێ جار بەر یەک کەوتن سەرو جارێک براوەبوون و جارێکیش یەکسان بوون و ساڵی ٢٠٠٦ لە مۆندیال بە یەک گەیشتن .
Share this article :

Post a Comment

 
Support : | GOVAND KOYE |
ساڵی © 2011. ماڵپه‌ری کوردستان سپۆرت
مـاڵـپـه‌ری کوردسـتان سـپۆرت تـایبه‌ته‌ به‌ بـڵاو کـردنـه‌وه‌ی نوێـتـریـن
هه‌واڵی وه‌ر زشی و گواستنه‌وه‌ی په‌خشی راسته‌وه‌خۆی یاریه‌کان