سه‌نته‌ری چالاكی گه‌نجانی كۆیه، شه‌وانه له‌ڕێگه‌ی ئامێری سینه‌ما ڤیژنه‌وه، سه‌رجه‌م یارییه‌كانی جامی نه‌ته‌وه‌كانی ئه‌وروپا، بۆ ئاره‌زومه‌ندانی تۆپی پێ به‌خش ده‌كات.
لێپرسراوی سه‌نته‌ری چالاكی گه‌نجانی كۆیه (ئه‌میر ئه‌حمه‌د) ڕاگه‌یان:- به‌مه‌به‌ستی به‌خشینی چێژێكی زیاتر به‌یارییه‌كانی جامی نه‌ته‌وه‌كانی ئه‌وروپا، شه‌وانه سه‌نته‌ره‌كه‌یان له‌ڕێگه‌ی سینه‌ما ڤیژنه‌وه، سه‌رجه‌م یارییه‌كانی ئه‌و جامه، بۆ ئاره‌زومه‌ندانی تۆپی پێ ده‌گوازێته‌وه
وتیشی:"شه‌وانه له‌كاتی گواستنه‌وه‌ی یارییه‌كاندا، جه‌ماوه‌رێكی زۆری هه‌وادارانی
ئه‌و جامه ئاماده‌ده‌بن‌و به‌گیانێكی وه‌رزشیی به‌رزه‌وه، هانی ئه‌و هه‌ڵبژاردانه ده‌ده‌ن، كه خۆیان خۆشیان ده‌وێن
Post a Comment