ئەمرۆ سایتی ھەواڵی دیفنسا سێنتراڵ ھەوالێکی بڵاوکردەوە کەتێیدا ئاماژە بەئەگەری رووبەروبونەی یانەی ریاڵ مەدرید و ھەڵبژاردەی عێراق دەکات
لەھەواڵەکەدا ھاتوە یاریەکە بەدیاریکراوی لەمانگی تەموزی داھاتوو ئەنجامدەدرێ لە ١٥ ی ئەو مانگە یان لەوانەیە یاریەکە دوابخرێ بۆ نیوەی وەرزی داھاتووی لالیگا بۆئەوەی یاریزانەکانی یانەی شاھانە پشوی زیاتر وەربگرن
ھەروەھا دووپاتیشیکردەوە کە ھەموو ئەگەرەکان بۆئەنجامدانی یاریەکە ھەیە بەڵام یانەی پایتەخت کاتێکی دیاریکراوی نیە بۆ یاریەکە چونکە راھێنانەکانی بۆوەرزی داھاتوو لە ٣٠ تەموز دەست پێدەکات تا ٨ ی ئاب
Post a Comment