جامی نەتەوەکانی ئەوروپای ١٩٩٦ لە ئینگلتەرا

Friday, June 1, 20120 التعليقات


جامی نەتەوەکانی ئەوروپای ١٩٩٦ لە ئینگلتەرا


دوای داواکردنی وڵاتی ئینگلتەرا بۆ ڕێکخستنی یارییەکانی جامی دایکی ئەوروپای (١٩٩٦) یەکێتی تۆپی پێی ئەوروپا داواکەی ئینگلتەرایان ڕەت نەکردەوە و بۆ یەکەمجار لە مێژوویاندا توانیان ئەم شەرەفە گەورەیە بەدەستبھێنن. لەگەڵ گەڕانەوەی یاری تۆپی پێ بۆ وڵاتی دایک یاریزانانی ئینگلتەرا ئاواتەخوازبوون لەسەریاریگای خۆیان بتوانن ئەم جامە بۆ یەکەمجار بەدەستبھێنن، بەڵام بەپێچەوانەوە خەونی خاوەن یاریگا و ھاندەرانی نەھاتەدی لە یارییەکانی قۆناغی چوارتیپ بە لێدانی سزای یەکلاکەرەوە بەدەست ھەڵبژاردەی ئەڵمانیا کرانە دەرەوە. لەم پاڵەوانێتییە ھەڵبژاردە بەشدارەکان لە (٨) تیپەوە کران بە (١٦) تیپ کە دواتر دابەشی سەر چوار کۆمەڵەی چوار تیپی کران. لە ھەر کۆمەڵە و دوو تیپ دەگەیشتنە قۆناغی دووەم، بۆ یەکەمجاریش سیستەمی گۆڵی زێڕین لەنێو پاڵەوانێتییە نێودەوڵەتییەکاندا پەیڕەوکرا، لەگەڵ ئەوەشدا دەرفەتیش لەبەردەم زۆربەی ھەڵبژاردەکاندا کرایەوە بۆ بەشداری دوایارییەکان لەوانە چەند ھەڵبژاردەیەکی نوێ دەرکەوتن وەک ھەڵبژاردەی کرواتیا  کە دوای سەربەخۆیی وەرگرتنیان لە یۆگۆسلافیا بۆ یەکەمجار لە یارییە نێودەوڵەتیەکان بەشداریان کرد کە لە سەرەتای دەستپێکردنی پاڵەوانێتییەکەوە توانیان نمایشێکی جوان پێشکەشبکەن، بەڵام دواتر زۆر بە قورسی بەدەست ھەڵبژاردەی ئەڵمانیاوە دەرکران. دواتر ھەڵبژاردەی کرواتیا ڕایانگەیاند کە لە خول و پاڵەوانێتییەکانی دیکەدا دەتوانن کێبڕکێ بکەن.
 گەورەترین ڕووداوی دیکەی نێوپاَلەوانێتییەکە کرانەدەرەوەی ھەردوو ھەڵبژاردەی دانیمارکی یەکەمی پاڵەوانیتێتی ڕابردوو لەگەڵ ھەڵبژاردەی ئیتاڵیای دووەمی جامی جیھانیی (١٩٩٤) لە قۆناغی یەکەمدا. ئەو تیپانەی سەرکەوتن بریتیبوون لە ھەڵبژاردەکانی (ئینگلتەرا و سویسرا و سکۆتلەندا و ھۆلندا و فەرەنسا و ئیسپانیا و بولگاریا و ڕۆمانیا و ئەڵمانیا و چیک و ئیتاڵیا و رووسیا و پرتوگال وکرواتیا و دانیمارک و تورکیا). دواتر یارییەکان لە بەرواری ٨ یۆنیۆی ١٩٩٦ بەیاری نێوان ھەردوو ھەڵبژاردەی ئینگلتەرا و سویسرا لەسەر یاریگای (یومبلی) دەستیپێکرد لەگەڵ دابەشکردنی تیپەکان بەسەر کۆمەڵەکان بەم شێوازەی لای خوارەوە:

کۆمەڵەی یەک:ـ  (ئینگلتەرا، سویسرا، سکۆتلەندا، ھۆلندا)
کۆمەڵەی دوو:ـ   (فەرەنسا، ئیسپانیا، بولگاریا، ڕۆمانیا)
کۆمەڵەی سێ:ـ   (ئەڵمانیا، چیک، ئیتاڵیا، رووسیا)
کۆمەڵەی چوار:ـ  (پرتوگال، کرواتیا، دانیمارک، تورکیا)



سەرجەم رووداو و یارییەکان بەم شێوازە بوون:

یارییەکانی کۆمەڵەی یەک
ئەنجام    ھەڵبژاردەکان    ھەڵبژاردەکان    بەروار
١-١    سویسرا    ئینگلتەرا    ٨/٦/١٩٩٦
٠-٠    سکۆتلەندا    ھۆڵندا    ١١/٦/١٩٩٦
٢-٠    سویسرا    ھۆڵندا    ١٣/٦/١٩٩٦
٢-٠    سکۆتلەندا    ئینگلتەرا    ١٥/٦/١٩٩٦
٤-١    ھۆڵندا    ئینگلتەرا    ١٨/٦/١٩٩٦
١-٠    سویسرا    سکۆتلەندا    ١٨/٦/١٩٩٦


 ئەنجامی کۆمەڵەی یەک
خاڵ    یەکسان    براوە    دۆڕان    یاری    تیپەکان
٧    ١    ٢    ٠    ٣    ئینگلتەرا
٤    ١    ١    ١    ٣    ھۆڵندا
٤    ١    ١    ١    ٣    سکۆتلەندا
١    ١    ٠    ٢    ٣    سویسرا


یارییەکانی کۆمەڵەی دوو
ئەنجام    ھەڵبژاردەکان    ھەڵبژاردەکان    بەروار
١-١    بولگاریا    ئیسپانیا    ٩/٦/١٩٩٦
١-٠    ڕۆمانیا    فەرەنسا    ١٠/٦/١٩٩٦
١-٠    ڕۆمانیا    بولگاریا    ١١/٦/١٩٩٦
١-١    ئیسپانیا    فەرەنسا    ١٣/٦/١٩٩٦
٣-١    بولگاریا    فەرەنسا    ١٨/٦/١٩٩٦
٢-١    ڕۆمانیا    ئیسپانیا    ١٨/٦/١٩٩٦


ئەنجامی کۆمەڵەی دوو
خاڵ    یەکسان    براوە    دۆڕان    یاری    تیپەکان
٧    ١    ٢    ٠    ٣    فەرەنسا
٥    ٢    ١    ٠    ٣    ئیسپانیا
٤    ١    ١    ١    ٣    بولگاریا
٠    ٠    ٠    ٣    ٣    ڕۆمانیا



 یارییەکانی کۆمەڵەی سێ
ئەنجام    ھەڵبژاردەکان    ھەڵبژاردەکان    بەروار
٢-٠    کۆماری چیک    ئەڵمانیا    ٩/٦/١٩٩٦
٢-١    ڕووسیا    ئیتاڵیا    ١١/٦/١٩٩٦
٢-١    ئیتاڵیا    کۆماری چیک    ١٤/٦/١٩٩٦
٣-٠    ڕووسیا    ئەڵمانیا    ١٦/٦/١٩٩٦
٣-٣    کۆماری چیک    ڕووسیا    ١٩/٦/١٩٩٦
٠-٠    ئیتاڵیا    ئەڵمانیا    ١٩/٦/١٩٩٦


 ئەنجامی کۆمەڵەی سێ
خاڵ    یەکسان    براوە    دۆڕان    یاری    تیپەکان
٧    ١    ٢    ٠    ٣    ئەڵمانیا
٤    ١    ١    ١    ٣    کۆماری چیک
٤    ١    ١    ١    ٣    ئیتاڵیا
١    ١    ٠    ٢    ٣    ڕووسیا


 یارییەکانی کۆمەڵەی چوار
ئەنجام    ھەڵبژاردەکان    ھەڵبژاردەکان    بەروار
١-١    دانیمارک    پرتوگال    ٩/٦/١٩٩٦
١-٠    تورکیا    کرواتیا    ١١/٦/١٩٩٦
١-٠    تورکیا    پرتوگال    ١٤/٦/١٩٩٦
٣-٠    دانیمارک    کرواتیا    ١٦/٦/١٩٩٦
٣-٠    کرواتیا    پرتوگال    ١٩/٦/١٩٩٦
٣-٠    تورکیا    دانیمارک    ١٩/٦/١٩٩٦


 ئەنجامی کۆمەڵەی چوار
خاڵ    یەکسان    براوە    دۆڕان    یاری    تیپەکان
٧    ١    ٢    ٠    ٣    پرتوگال
٦    ٠    ٢    ١    ٣    کرواتیا
٤    ٠    ١    ١    ٣    دانیمارک
٠    ٠    ٠    ٣    ٣    تورکیا

 یارییەکانی قۆناغی ھەشت تیپ
ئەنجام    ھەڵبژاردەکان    ھەڵبژاردەکان    بەروار
٠-٠
٢پەنارتی٤    ئیسپانیا    ئینگلتەرا    ٢٢/٦/١٩٩٦
٠-٠
٥پەنارتی٤    ھۆڵندا    فەرەنسا    ٢٢/٦/١٩٩٦
٢-١    کرواتیا    ئەڵمانیا    ٢٣/٦/١٩٩٦
١-٠    پرتوگال    کۆماری چیک    ٢٣/٦/١٩٩٦

یارییەکانی قۆناغی چوار تیپ
ئەنجام    ھەڵبژاردەکان    ھەڵبژاردەکان    بەروار
٠-٠
٦پەنارتی٥    فەڕەنسا    کۆماری چیک    ٢٦/٦/١٩٩٦
٠-٠
٦پەنارتی٥    ئینگلتەرا    ئەڵمانیا    ٢٦/٦/١٩٩٦




یاری کۆتایی
ئەنجام    ھەڵبژاردەکان    ھەڵبژاردەکان    بەروار
٢-١    کۆماری چیک    ئەڵمانیا    ٣٠/٦/١٩٩٦
Share this article :

Post a Comment

 
Support : | GOVAND KOYE |
ساڵی © 2011. ماڵپه‌ری کوردستان سپۆرت
مـاڵـپـه‌ری کوردسـتان سـپۆرت تـایبه‌ته‌ به‌ بـڵاو کـردنـه‌وه‌ی نوێـتـریـن
هه‌واڵی وه‌ر زشی و گواستنه‌وه‌ی په‌خشی راسته‌وه‌خۆی یاریه‌کان