ئەمڕۆ له جامی جیھانیی ڤیڤا ،سێ یاری بەڕێوە دەچێت.
|
![]()
بیابانی ڕۆژئاوا – ئۆکسیتانیا
لە یارییەکانی گرووپی یەکەم، ئەمڕۆ کاتژمێر ٥ی ئێوارە لە یاریگەی یانەی ئارارات لە پیرمام ھەردوو ھەڵبژاردەی ئۆکسیتانیا و بیابانی ڕۆژئاوا رووبەرووی یەکتر دەبنەوە، ئەم یارییە ھەریەکە لە ناوبژیوانان نەوزاد ساڵح ناوبژیوانی ناوەڕاست و ئەمیر داوود یاریدەدەری یەکەم و عومەر نازم یاریدەدەری دووەم و محەممەد حوسێن ناوبژیوانی چوارەم یارییەکە بەرێوە دەبن. لە یەکەم یاریی خۆیدا ھەڵبژاردەی بیابانی رۆژئاوا تووشی شکستێکی گەورە ھات بەرانبەر ھەڵبژاردەی کوردستان و ھەڵبژاردەی ئۆکسیتانیاش یەکەم یاریی خۆی لەم پاڵەوانیەتییە ئەنجام دەدات. ریتیا – تامی ئیلام لە چوارچێوەی یارییەکانی گرووپی دووەم لە یاریگەی دووەمی فڕەنسۆ ھەریری کاتژمێر ٨.٣٠ی ئێوارە ھەردوو ھەڵبژاردەی ریتیا و تامی ئیلام رووبەرووی یەکتر دەبنەوە، ئەم یارییە ھەریەکە لە ناوبژیوانانی سوێدی (بڵند) ناوبژیوانی ناوەڕاست، و سامی عەلی یاریدەدەری یەکەم و کاروان جەلال یاریدەدەری دووەمە، سلیسۆری فەڕەنسییش ناوبژیوانی چوارەمە. دارفۆر – پرۆڤێنس لە گرووپی سێیەمدا لە یاریگەی دووەمی فڕەنسۆ ھەریری کاتژمێر ١٠.٣٠ی شەو ھەردوو ھەڵبژاردەی دارفۆر و پرۆڤێنس رووبەرووی یەکتر دەبنەوە، ئەم یارییە ھەریەکە لە ناوبژیوانان رێبوار عەباس ناوبژیوانی ناوەڕاست و وەلید ئەحمەد یاریدەدەری یەکەم و کاوە سەعید یاریدەدەری دووەمە، ئۆزبازا عوسمان لە قوبرسی تورکیا ناوبژیوانی چوارەمە رێبین رەمزی |
سه ره تائەمڕۆ له جامی جیھانیی ڤیڤا ،سێ یاری بەڕێوە دەچێت.
Post a Comment